English | عربي

سلێمانی.. لە شەش مانگدا زیاتر لە شەش هەزار منداڵ لەدایکبوونە


سلێمانی.. لە شەش مانگدا زیاتر لە شەش هەزار منداڵ لەدایکبوونە

2019/07/11 | 23:30

(هەواڵ كوردستان)- جگە لە نەخۆشخانە تایبەتەکان

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئاماری شەش مانگی رابردووی نەخۆشخانەکانی شارەکەی بڵاوکردەوە.

 

بەپێی ئامارێکی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی کە وێنەیەکی دەست (باسنیوز)کەوتووە،لە ماوەی شەش مانگی ڕابردووی ئەمساڵ 15 هەزار و 283 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵانی فێركاری لەشاری سلێمانی داخڵكراون، هەروەها 13 هەزار و 119 نەخۆش سەردانی بەشی راوێژكاری بەیانیان كردووە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاشکرای کردووە کە هەر لەو ماوەیەدا 84 هەزار و 682 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانییان كردووە ، لەو ژمارەیە حەوت هەزار و461 نەخۆش لەو نەخۆشخانەیە داخڵ بوونە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئاماری لە دایکبوونی شەش مانگی رابردووی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە لە ماوەی ئەم شەش مانگەدا تەنیا لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی شەش هەزار دووسەد و حەفتاو نۆ منداڵ لەدایك بوونە کە سێ هەزار و 145 منداڵیان لەڕەگەزی نێر و سێ هەزار و 134 منداڵیان لەڕەگەزی مێ بوونە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending