English | عربي

تونس؛ جەستەی 38 كۆچبەری دیكە دەردەهێنرێتەوە


تونس؛ جەستەی 38 كۆچبەری دیكە دەردەهێنرێتەوە

2019/07/12 | 00:05

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-رێكخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی لە تونس رایگەیاند، پاش ئەوەی هەفتەی رابردو بەلەمێكی كۆچبەران لەنزیك كەناراوەكانی ژێرئاوكەوت، جەستەی 38 كۆچبەریان دەرهێناوە.جەستەی 38 كۆچبەریان لە كەناراوەكان دەرهێناوە

پاش ئەوەی پێنجشەممەی رابردو 4ی تەمموز بەلەمێكی كۆچبەران  كە زیاتر لە 80 كۆچبەری هەڵگرتبو لە كەناراوەكانی تونس وەرگەڕا و سەرنشینەكانی بێسەروشوێن بون، ئەمڕۆ پێنجشەممە رێكخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی رایگەیاند "جەستەی 38 كۆچبەریان لە كەناراوەكان دەرهێناوە".

پاش دەرهێنانەوەی جەستەی ئەو 38 كۆچبەرە، رێژەی ئەو كۆچبەرانەی گیانیانلەدەستداوە گەیشتوەتە 58 كۆچبەر

ئەو رێكخراوە ئاماژەی بەوەشكرد "پاش دەرهێنانەوەی جەستەی ئەو 38 كۆچبەرە، رێژەی ئەو كۆچبەرانەی گیانیانلەدەستداوە گەیشتوەتە 58 كۆچبەر".پێنجشەممەی رابردو، رێكخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی-لقی تونس رایگەیاند، دوای ئەوەی دوێنێ چوارشەممە، لە كەناراوەكانی تونس بەلەمێك زیاتر لە 80 كۆچبەری هەڵگرتوە، لە نزیك شاری زەرزیس ژێرئاوكەوتوە و ژمارەیەكی زۆر لەو كۆچبەرانە بێسەروشوێنن.هاوكات پێنجشەممەی رابردو رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان-بەشی كاروباری پەنابەران رایگەیاند  "راوچیكانی تونس توانیویانە چوار كۆچبەر رزگاربكەن، بەڵام یەكێكیان لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە".ئەوە لەكاتێكدایە، مانگی ئایار-ی ئەمساڵ، لە ئەنجامی وەرگەڕانی بەلەمێكی كۆچبەران كە لە وڵاتی لیبیاوە بەرەو تونس بەڕێكەوتبون بە مەبەستی گەیشتن بە ئەوروپا، 65 كۆچبەر ژێرئاوكەوتن. 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending