English | عربي

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌ ڕێواز فایه‌ق ده‌كات


سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌ ڕێواز فایه‌ق ده‌كات

2019/07/12 | 00:05

(هەواڵ كوردستان)- K24- هه‌ولێر:

نێچیرڤان بارزانی, سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا پیرۆزبایی له‌ ڕێواز فایه‌ق ده‌كات، به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست:

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

بەڕێز خاتوو د.

ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان

بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزتانه‌وه‌ به‌ سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، به‌گه‌رمى پیرۆزباییتان لێدەكەم و هیوای سەركەوتن بۆ خۆتان بۆ په‌رله‌مانى كوردستان بۆ دەخوازم.

پەرلەمانی كوردستان ڕۆڵی كاریگەری هەبووە لە چەسپاندنی یاسایيی مافەكانی گەلی كوردستان و ڕێكخستنی ژیانی مەدەنی و ئیداری لە هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی دەركردنی یاسا و بڕیارە پێویستەكانه‌وه‌.

هيوادارم به‌ ئه‌زموون و شارەزاییتان له‌ كارى په‌رله‌مانى و به‌ هاوكاريى هه‌موو فراكسيۆنه‌كان، خزمه‌تێكى باشتر به‌ قۆناغى ئێستا و داهاتووى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.

ئێمه‌ش له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان پاڵپشت و هاوكار ده‌بين، بۆ سه‌رخستنى كاره‌كانى په‌رله‌مان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ پێناو قووڵكردنه‌وه‌ى ئه‌زموونى ديموكراسى و به‌ره‌وپێشبردنى سيسته‌مى حوكمڕانى له‌ هه‌رێمى كوردستان.

لەگەڵ ڕێزمدا..

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان

11/7/2019

H.B








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending