هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرەڕای دەرکەوتنیان پێکەوە لە دەیان وێنەدا ترەمپ بەپێداگریەوە دەڵێت"شازداە ئەندرو ناناسم"

سەرەڕای دەرکەوتنیان پێکەوە لە دەیان وێنەدا ترەمپ بەپێداگریەوە دەڵێت"شازداە ئەندرو ناناسم"
سەرەڕای دەرکەوتنیان پێکەوە لە دەیان وێنەدا ترەمپ بەپێداگریەوە دەڵێت"شازداە ئەندرو ناناسم"

2019-12-04 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا سورە لەسەر ئەوەی شازادە ئەندرو، شازادەی یۆرک ناناسێت ئەوەش سەرەڕای هەبونی ئەرشیفێک لە وێنە لەگەڵیدا.

"شازادە ئەندرو ناناسم، بەڵام چیرۆکێکی ناخۆشی هەیە، نەخێر نایناسم" ترەمپ لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنوسان لەگەشتەکەیدا لە لەندەن وای وت.

حاشاکردنی ترەمپ لە ناسینی شازادە ئەندرو لەکاتێکدایە، کۆتای وێنەی ترەمپ و ناوبراو تەنها شەش مانگ لەمەوبەر لە میانی سەردانەکەیدا بۆ بریتانیا چرکێنراوە، کە تیایدا  ترەمپ و ئەندرو بە پێکەنینەوە بەناو هۆڵەکانی وێبمنستەرسدا پیاسە دەکەن، ئەوە جگە لە دەیان وێنەی دیکەی ئەرشیفی کە پێش بونی بە سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ شازادەکە چرکاندویەتی.

پێداگری ترەمپ لە نەناسینی شازادە ئەندرو لە کاتێکدایە، لە رۆژنامەکانی ئەمریکا و جیهان پەیوەندی نێوان ئەندرو و جێفری ئەپستین بڵاوبوەتەوە.

جێفری ئەپستن، یەکێک لە گەورە بازرگانەکانی ئەمریکا کە بە گێچەڵی سێکسی و قاچاخچێتی بە منداڵان تۆمەتبارکرابو، دوای هەوڵدانێکی خۆکوشتن رێکەوتی10ی ئابی ئەمساڵ ، "لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا".

شازادە ئەندرو، حاکمی یۆرکی بریتانیا، سێهەم منداڵی شاژنە ئیلێزابێس و شازادەی پێشو فیلیپە.

ترەمپ و شازادە

وێنەیەکی کۆنی ترەمپ و مێلانیای هاوسەری و شازادە ئەندرو، کە لە دواوە ئەپستن دەرکەوتوە

ترەمپ و شازادە