English | عربي

(باسنیوز) ناوەرۆکێ پرۆژە یاسایەکی تایبەت بە ئێزیدییەکان ئاشکرا دەکات


(باسنیوز) ناوەرۆکێ پرۆژە یاسایەکی تایبەت بە ئێزیدییەکان ئاشکرا دەکات

2019/07/12 | 10:55

(هەواڵ كوردستان)-  

دوێنێ پێنج شەممە 11/7/2019، پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازی یاسای تایبەت بە ئێزیدییەکان کرد، کە حکوومەتی عێراق ناچار بە قەرەبووکردنەوەی ئێزیدییەکان دەکات.

پێشەوا ھەورامانی، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ناوەرۆکی پێشنیازی یاسای ئێزیدییەکان ئاشکرا دەکات کە پێشنیازی یاسای فراکسیۆنەکەیانە.

لە بارەی ناوەرۆکی پێشنیازی پرۆژەکەوە گوتی: "یەکێک لە مادەکان پێشنیاز کراوە رۆژێ 3ی ئابی ھەموو ساڵێک بە رۆژی کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان بناسرێت.

لە پێشنیازی یاساکە تایبەت بە قەرەبووی ئێزیدەکاندا پێشنیاز کراوە حکوومەتی عێراق قەرەبووی ئێزیدییەکان بکاتەوە بەرامبەر بە کۆمەڵکوژیان.

لە بارەی ھەژمارکردنیان بە شەھید لە پێشنیازی یاساکە گوتی: "برگەیەک داوا لە وەزارەتی شەھیدان دەکات سەرجەم شەھیدان و بێ سەروشوێنان و لە وەزارەتی شەھیدان بە شەھید ھەژمار بکات و کەسوکاریشیان ھەموو ئیمتیازاتێکی کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان سوودمەند بن".

بەپێ پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان ھەر پرۆژە یاسایەک پێویستی بە سێ کۆبوونەوەی پەرلەمان ھەیە بۆ پەسەند کردنی و بریاریشە تا رۆژی 3/8/2019، ئەم پێشنیازی یاسایە پەسەند بکرێت.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending