English | عربي

چەكدارێكی داعش لەلایەن ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیردەكرێت


چەكدارێكی داعش لەلایەن ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیردەكرێت

2019/07/12 | 10:55

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-هێزه‌كانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، دەستگیركردنی چەكدارێكی داعشیان لە له‌ ناحیه‌ی بازیان راگەیاند.له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكداكە وێنەیەكی گەیشتوەتە خەندان، ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند،"هێزه‌كانی ئاسایش تیرۆریستێكی داعشیان به‌ناوی (عه‌لی عه‌بود عه‌تیه‌) كه‌ دانیشتوی ناحیه‌ی ( الرومانی) سه‌ر به‌پارێزگای ئه‌نباره‌ ده‌ستگیركردوه.ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو چه‌كداره‌ی داعش له‌ ساڵی 2015وه‌ له‌سنوری ناوچه‌كه‌یدا په‌یوه‌ندیی به‌و رێكخراوه‌وه‌ كردوه‌ و له‌گه‌ڵیان ماوه‌ته‌وه‌، داوای كۆتایی هاتنی داعش چوه‌ته‌ سوریاو دواتر هاتوه‌ته‌ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ساڵی 2019 دا ڕوی له‌سنوری چه‌مچه‌ماڵ و به‌رده‌قاره‌مان و بازیان كردوه‌".بەپێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی چه‌كداره‌كه‌ی داعش دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی (2)ی تیرۆر به‌ندكراوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending