English | عربي

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە سەرۆکی پەرلەمان دەکات


سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە سەرۆکی پەرلەمان دەکات

2019/07/12 | 12:05

(هەواڵ كوردستان)- مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لەد.رێواز فایەق دەكات و رایدەگەیەنێت: ئومێد دەخوازم لەو ئەركە نیشتمانییەدا سەركەوتووبن و بتوانین بەیەكەوە باشترین خزمەت پێشكەشی خەڵكی كوردستان بكەین.

بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەسەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی د.رێواز فایەق كردو دەڵێت: بەبۆنەی هەڵبژاردنتان بەسەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەم، ئومێد دەخوازم لەو ئەركە نیشتمانییەدا سەركەوتووبن و پەیوەندیی نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردنیش لە هەرێمی كوردستان پەیوندییەكی بەهێزو تۆكمە بێت.

دەشڵێت: بتوانین بەیەكەوە باشترین خزمەت پێشكەشی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان بكەین و پرۆسەی دیموكراسیش لە هەرێمی كوردستان پەرە پێبدەین.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending