English | عربي

له‌ سلێمانی گۆڕانكاریی ده‌كرێت…


له‌ سلێمانی گۆڕانكاریی ده‌كرێت…

2019/07/12 | 17:30

(هەواڵ كوردستان)- یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان گۆڕانكاریكردن له‌ پۆسته‌كانی حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی به‌ زه‌روره‌تێكی پێویست ده‌زانێت و به‌رپرسێكی ئه‌و حزبه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، ماوه‌ی كاركردنی پارێزگاری سلێمانی كۆتایی هاتووه‌و ده‌بێت به‌ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ گۆڕان ئه‌و پرسه‌ یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه‌.

جوتیار نوری، به‌رپرسی كۆمسیۆنی حكومه‌ت له‌ ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی یه‌كێتی، به‌SNNی راگه‌یاند، له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا گفتوگۆ له‌نێوان یه‌كێتی و گۆڕان له‌باره‌ی گۆڕانكاریكردن له‌ پۆسته‌كانی حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی ده‌ستپێده‌كات.

وتیشی: “له‌دوای یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسی په‌رله‌مان و كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت، ئێستا هه‌وڵه‌كان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك چڕكراوه‌ته‌وه‌، له‌دوای كۆتاییهاتنی دۆسێی كه‌ركوكیش، گۆڕانكارییه‌كان له‌ زۆنی سه‌وز ده‌ستپێده‌كات”.

به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی، گۆڕانكاریكردن له‌ پۆسته‌كانی حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی به‌ پۆستی پارێزگاریشه‌وه‌، بۆته‌ زه‌روره‌ت و پێویسته‌ ئه‌نجام بدرێت.

ئاشكراشیكرد، به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان هه‌مانبوو، ماوه‌ی كاركردنی ئێستای پارێزگاری سلێمانی كۆتایی هاتووه‌و یه‌كێتی ده‌یه‌وێت به‌ڕێككه‌وتن گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان بكات.

ئه‌وه‌شی وت: “تائێستا نازانرێت ئایا رێككه‌وتنی نوێ له‌گه‌ڵ گۆڕان ده‌كه‌ین یان هه‌مواری رێككه‌وتنه‌كه‌ی پێشوو ده‌كرێته‌وه‌”.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending