English | عربي

هەرێمی كوردستان... ئەمساڵ ژمارەی گەشتیاران دەگاتە 3.5 ملیۆن


هەرێمی كوردستان... ئەمساڵ ژمارەی گەشتیاران دەگاتە 3.5 ملیۆن

2019/07/12 | 18:40

(هەواڵ كوردستان)-

گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان رایگەیاند بە پێی پلانێکی دەستەی گەشتوگوزار تا کۆتایی ئەمساڵ ژمارەی گەشتیاران لە ھەرێمی کوردستان دەگەیەندرێتە 3 ملیۆن و 500 ھەزار گەشتیار.

نادر رۆستی گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستە یەک ملیۆن و 700 ھەزار گەشتیار روویان لە ناوچە گەشتیارییەکانی ھەرێمی کوردستان کردووە.

گوتیشی بەپێی ئەو پلانەی دەستەکان بۆ گەشتوزار دایانناوە، لەرێی کار و چالاکییەکانی جۆراوجۆرەوە ھەوڵ دەدەن تا کۆتایی ئەمساڵ ژمارەی گەشتیاران بگەیەننە 3 ملیۆن و 500 ھەزار گەشتیار.

نادر رۆستی داواشی لە شوێنە گەشتیارییەکان کرد لە پێناو سەلامەتی گەشتیاران، پەرژینی بەربەست و سەلامەتی بۆ پڕۆژەکانیان دروست بکەن، بە تایبەت ئەو ناوچە گەشتیارییانەی کە دەکەونە سەر ئاو و رووبار و شوێنە مەترسیدارەکان و ژیانی گەشتیاران دەخەنە مەترسیەوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending