English | عربي

بەڤیدیۆ..لە بەردەم بینای پارێزگای کەرکوک گردبونەوە ئەنجامدرا


بەڤیدیۆ..لە بەردەم بینای پارێزگای کەرکوک گردبونەوە ئەنجامدرا

2019/07/12 | 18:40

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-پاشنیوەرۆی ئەمرۆ، هەینی 12/7/2019 گربونەوەیەکی "نارەزایی" لەلایەن "عەرەب و تورکمانەکان"ی شاری کەرکوک لەبەردەم بینای پارێزگای ئەو شارەدا ئەنجامدرا.رەوەند حاجی محمود، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە کەرکوک بە خەندانی راگەیاند، گردبونەوەکە لەلایەن عەرەب و تورکمانەکانەوە بوە، دەشڵێت "بۆ ئەوەیە پێیان خۆش نیە کورد لەناو خۆیدا رێکبکەوێت".

"خۆپیشاندەرەكان تەنها لە پێكهاتەكانی توركمان و عەرەب پێكهاتون و هۆكاری گردبونەوەكەش پەیوەستە بە رێككەوتنی كوردەوە، كە بە هەمو هێزیان لەگەڵ پارێزگار گردبونەتەوە و 200 كەسیشیان لەگەڵ خۆیان هێناوە"رەواند حاجی مەحمود وای وت.لە وەڵامی پرسیارێكی خەندان-دا كە ئایا خۆپیشاندەران هیچ پێشێلكاریەكیان ئەنجامداوە، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتی نیشتیمانی لە كەركوك رایگەیاند "هیچ پێشێلكاریەكیان پێناكرێت و ئەو كارانە لە لایەن شۆڤێنیەكانەوە ئەنجامدەدرێت، هێزەكانی ئاسایش لە ناوچەكەدان و پێموانیە بتوانن پێشێلكاری ئەنجامبدەن".وتیشی "سەرەڕای ئەوەی پۆستی پارێزگار دەبێت بۆ كورد بێت، بەڵام ئێمە ساڵانێكی زۆرە هیچ خۆپیشاندانێكیشمان ئەنجامنەداوە، چونكە ئەوانەی ئەو كارانە دەكەن خاوەنی هزرێكی شۆڤێنی نەگریسن كە نایانەوێت شارەكە سەقامگیربێت".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending