English | عربي

سه‌رۆكى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ پۆسته‌كه‌ى دوورخرایه‌وه‌


سه‌رۆكى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ پۆسته‌كه‌ى دوورخرایه‌وه‌

2019/07/12 | 21:55

(هەواڵ كوردستان)-

وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆكى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ى له‌ پۆسته‌كه‌ى دوورخسته‌وه‌.

وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌ نووسراوێكدا كه‌ به‌ ژماره‌ى نهێنى 1161 له‌ 4/7/2019 ده‌رچووه‌ و وێنه‌یه‌كى ده‌ست (باسنیوز) كه‌وتووه‌، هاتووه‌ "دوابه‌دواى فه‌رمانى وه‌زاریمان ژماره‌ 1251 له‌ 26/9/2017 تایبه‌ت به‌ دانانى سه‌رۆكى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ وه‌كاله‌ت و ئاماژه‌ به‌ نووسراوى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ ژماره‌ 183 له‌ 4/7/2019، به‌پێى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى پێماندراوه‌ بڕیارمان دا به‌ به‌خشینى پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر دكتۆر ته‌حسین عه‌بدولكه‌ریم ئه‌مین له‌ پۆستى سه‌رۆكى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ وه‌كاله‌ت له‌سه‌ر داواى خۆى".

به‌ پێى نووسراوه‌كه‌، بڕیار دراوه‌ به‌ دانانى پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر دكتۆر دانا عه‌بدوڵا تاهیر وه‌ك سه‌رۆكى زانكۆ به‌ وه‌كاله‌ت، سه‌ره‌ڕاى ئه‌ركى خۆى وه‌ك یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى، تا ئه‌و كاته‌ى پۆسته‌كه‌ پڕ ده‌كرێته‌وه‌.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ كه‌ فه‌رمانه‌كه‌ دواى هه‌فته‌یه‌ك له‌ ده‌رچوونى جێبه‌جێ ده‌كرێت.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending