English | عربي

هۆڵیوود بینەری كەم دەبێتەوە


هۆڵیوود بینەری كەم دەبێتەوە

2019/07/12 | 22:30

(هەواڵ كوردستان)-

ئەمڕۆ هەینی ڕۆژنامەیەكی ئینگلیزی راپۆرتێكی لەبارەی كەمبوونەوەی بینەرانی فیلمەكانی هۆڵیوودی ئەمریكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند ئەمساڵ ژمارەی بینەرانی هۆڵیوود لەگەڵ پار جیاوازییەكی زۆری هەیە.

رۆژنامەی (زا گاردیان)ی بەریتانی نووسیویەتی ئەگەر بەراوردێك لە نێوان ئەمساڵ و ساڵی رابردوو بكەین، ئەوا داهاتی فیلمەكانی هۆڵیوود بە رێژەی 6% كەم بووەتەوە.

رۆژنامەكە پێیوایە چەند فیلمێك هەبوون كە چاوەڕوان دەكرا زۆرترین بینەریان هەبێت لە سینەماكاندا، بەڵام پێشبینییەكان ڕاست دەرنەچوون، ئەو فیلمانەش بریتی بوونن لە Men in Black: InternationalThe LegoHow to Train Your DragonThe Hidden World

رۆژنامەكە هەروەها نووسیویەتی كە بلێتی فرۆشتنی سینەماكان لە ئەمریكا كەم بووە، زۆرترین فرۆشی بلێتی فیلمەكانی هۆڵیوود لە بەریتانیا بووە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending