English | عربي

سەرۆکی بەرازیل بەهۆی پێدانی پلەیەکی باڵا بە کوڕەکەی دوچاری رەخنەی توند دەبێت


سەرۆکی بەرازیل بەهۆی پێدانی پلەیەکی باڵا بە کوڕەکەی دوچاری رەخنەی توند دەبێت

2019/07/12 | 22:30

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-

بۆلسۆنارۆ جایر، سەرۆکی بەرازیل روبەروی رەخنەی توندی ناوخۆی و نێودەوڵەتی دەبێتەوە، بەهۆی دەستنیشانکردنی ئیدواردۆ-ی کوڕی وەک بالیۆزی وڵاتەکەی لە ئەمریکا.

 بە "خزم خزمێنە وا واستەکاریی شەرمهێن" ناویان بردوە،

رەخنەگران و چاودێرانی سیاسی ئەو وڵاتە ئیدانەی ئەو هەنگاوەی جایر-یان کردوە و بە "خزم خزمێنە وا واستەکاریی شەرمهێن" ناویان بردوە، داواش دەکەن لەو کارەی پاشگەز بىێتەوە.

 پێوستی بە پەسەندکردنی کۆمسیۆنی ناوەندی پەیوەندیەکانی دەرەوەی بەرازیل و دەنگی سەرجەم  ئەندامانی باڵای کۆمسیۆنەکە هەیە

هەرچەندە قۆناغی کۆتایی دەستنیشانکردنی ئیدواردۆ پێوستی بە پەسەندکردنی کۆمسیۆنی ناوەندی پەیوەندیەکانی دەرەوەی بەرازیل و دەنگی سەرجەم  ئەندامانی باڵای کۆمسیۆنەکە هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا ناوبراو رایگەیاندوە، لەبەر دەستنیشانکردنی بۆ ئەو پۆستە نوێێی دەست لە ئەرکەکەی ئێستای هەڵدەگرێت لە کۆنگرەی نیشتیمانی وڵاتەکەیدا.

لەناو وەزارەتی دەرەوەی بەرازیلدا، ئیدواردۆ " بە وەزیری سێبەریی دەرەوەی بەرازیل" ناوی دەبەن.

 

سەرۆکی نوێی بەرازیل، لەسەرەتای دەستبەکاربونیەوە رەخنەی توندی لێ دەگیرێت و تۆمەتی" خزمخزمێنە" دەدرێتە پاڵی، بەهۆکاری بونی هەژمونێکی زۆری ئیدواردۆ-ی کوری لە بڕیار و سیاسەتەکانی دەرەوەی ولاتەکەیدا، لەناو وەزارەتی دەرەوەی بەرازیلدا، ئیدواردۆ " بە وەزیری سێبەریی دەرەوەی بەرازیل" ناوی دەبەن.

چربونەوەی رەخنە ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە لەسەر جایر، لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا دەستی پێکرد، کاتێک لە یەکەم سەردانیدا بۆ لای ترەمپ ئیدواردۆ-ی کوڕی برد لەگەڵ خۆیدا، لە کۆبونەوە دوقۆڵیەکەشیاندا هیچ کام لە وەزیری دەرەوە و بالیۆزی بەرازیل لە ئەمریکا دەرنەکەوتن.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending