English | عربي

داوای گەشتی فڕۆکەوانی لە نێوان ھەولێر و سلێمانی دەكرێت


داوای گەشتی فڕۆکەوانی لە نێوان ھەولێر و سلێمانی دەكرێت

2019/07/12 | 23:05

(هەواڵ كوردستان)-

ئەمڕۆ هەینی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند كە تا ئێستە گواستنەوەی ھاووڵاتیان لە نێوان ھەولێر و سلێمانی ئەنجام نەدراوە، بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی کردنەوەی ئەو گەشتەش، داواکارییان داوەتە بەغدا.

دانا محەمەد بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند تا ئێستە گەشت و گواستنەوەی ھاووڵاتیان لە نێوان ھەولێر و سلێمانی بە فڕۆکە ئەنجام نەدراوە، لە کاتێکدا گەشت بە فڕۆکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر و سلێمانی بۆ شارەکانی دیکەی عێراق کە فڕۆکەخانەیان لێیە، ئەنجام دەدرێت.

گوتیشی دەیانەوێت ئەو گەشتە لە نێوان ھەولێر و سلێمانی ئەنجام بدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش داواکارییان داوەتە ھیڵی فڕۆکەوانیی عێراقی و چاوەڕێی وەڵامن.

دانا محەمەد باسی لەوەش کرد كە ھەر کاتێک ڕەزامەندی ئەو داواکارییەیان بۆ ھاتەوە، میکانیزم و کات و نرخی ئەنجامدانی گەشتەکە بە فڕۆکە لە نێوان ئەو دوو شارە دادەڕێژن.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending