English | عربي

عەلی حەمەساڵح: لە دوێنێوە ٤٠ کۆنتێنەر ھێلکەی قاچاخ ھێنراوەتە سلێمانی


عەلی حەمەساڵح: لە دوێنێوە ٤٠ کۆنتێنەر ھێلکەی قاچاخ ھێنراوەتە سلێمانی

2019/07/12 | 23:40

(هەواڵ كوردستان)-

ئەمڕۆ هەینی پەرلەمانتار عەلی حەمەساڵح ئاشکرای كرد ئەمشەو و شەوی رابردوو بە دوو جار، ٤٠ کۆنتێنەر ھێلکەی قاچاخ ھێنراوەتە سلێمانی.

عەلی حەمەساڵح لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) نووسیویەتی "ئێستە كە هێنانی هێلكە قەدەخە كراوە، به‌شێک له‌ به‌رپرسه‌کان ده‌ستیان داوه‌تە هێنانە ژووره‌وه‌ی هێلکه‌ به‌ قاچاخ، به‌ زه‌بری هێز و به‌ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵاتەكانیان، ئەو كارە دەكەن".

دەشڵێ دوێنێ شه‌و ١٥ کۆنتێنه‌ر و ئه‌مشه‌ویش ٢٥ کۆنتێنه‌ر هێلکه‌ به‌ قاچاخ داخیلی سنووری سلێمانی كراوه‌ و بۆ هه‌ر کۆنتێنه‌رێکیش، ٩ ملیۆن دینار دراوه‌.

ئێستە کۆنتێنه‌رە هێلکه‌کان له‌ سلێمانی له‌لایه‌ن هێزێکی ئه‌منیه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌ نزیک هوانه‌، هه‌وڵێک هه‌یه‌ بۆ ئازادکردنیان.

 

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending