English | عربي

وەزارەتی دەرەوەی عێراق دوو نووسینگە لە ھەرێم دەکاتەوە


وەزارەتی دەرەوەی عێراق دوو نووسینگە لە ھەرێم دەکاتەوە

2019/07/13 | 00:10

(هەواڵ كوردستان)- وەزارەتی دەرەوەی عێراق دوو نووسینگە لە ھەرێمی کوردستان دەکاتەوە و ئەوەش دەبێتە ھۆی کارئاسانیی بۆ ھاووڵاتیان، ھەتا بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان سەردانی بەغداد نەکەن.

شێرکۆ میروەیس ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند: چاوەڕوان دەکرێت لە داھاتوویەکی نزیکدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق دوو نووسینگە لە سلێمانی و ھەولێر بکاتەوە، ئەوەش کارئاسانیی بۆ ھاووڵاتیان دەکات کە بۆ تەسدیقکردنی بەڵگەنامەکان سەردانی بەغداد نەکەن و بتوانن لە ھەرێمی کوردستان ئەو کارە جێبەجێ بکەن.

وتیشی: کردنەوەی ئەو نووسینگانە لە پارێزگاکانی سلێمانی و ھەولێر بە ھەماھەنگیی لەگەڵ حکومەتی ھەرێم دەبێت.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending