English | عربي

سەرۆکایەتیی په‌رله‌مان له‌باره‌ى تەقینەوەکانی قامیشلۆ و عه‌فرین هاوخەمی دەربڕی


سەرۆکایەتیی په‌رله‌مان له‌باره‌ى تەقینەوەکانی قامیشلۆ و عه‌فرین هاوخەمی دەربڕی

2019/07/13 | 00:25

(هەواڵ كوردستان)- سەرۆکایه‌تیی په‌رله‌مانى کوردستان پەیامێکی هاوخه‌میى لەبارەی تەقینەوەکانی قامیشلۆ و عه‌فرین بڵاوکردەوە كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: پەیامی هاوخەمیی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی تەقینەوەکه‌ی قامیشلۆ و عه‌فرین-مان بیست کە بووە هۆی شەهید و برینداربوونی ژمارەیەک لە خەڵکی مەدەنیی ئەو دوو شارە خۆشەویستە، وێڕای هاوخەمی و هاوبەشی لە خەمی قوربانیان بەتوندی ئیدانەی ئەو کردەوە تیرۆریستییە دەکەین.

ئەنجامدانی ئەو تەقینەوانە سەلمێنەری ئەوەیە کە پێویستە هەمووان بە یەکڕیزی و یەکدەستی بۆ بەرگری لە خاک و بەرپەرچدانەوەی تیرۆریستان دەست بخەینە ناو دەست.

داوا لە فەرمانگه‌کانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەکەین لە هەبوونی هەر پێویستییەک بۆ هاوکاریکردنی قوربانیان و خەڵکی رۆژئاوای کوردستان درێخی نەکەن.

سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending