هەواڵی کوردستان ئێستا

پارتى: با پەكەكە شەڕ و چالاكییەكانیان بگوازنەوە بۆ مەیدانی ڕاستەقینەی خۆیان

پارتى: با پەكەكە شەڕ و چالاكییەكانیان بگوازنەوە بۆ مەیدانی ڕاستەقینەی خۆیان
پارتى: با پەكەكە شەڕ و چالاكییەكانیان بگوازنەوە بۆ مەیدانی ڕاستەقینەی خۆیان

2020-06-20 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

لەسەر بۆردومان و هێرشه‌كانى توركیا و ئێران، پارتى به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: پەكەكە و لایەنە چەكدارەكانی تر با شەڕ و چاڵاكییەكانیان بگوازنەوە بۆ مەیدانی ڕاستەقینەی خۆیان.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ى پارتیدا هاتووه‌، ئەم بابەتە تازە نییە و لە ساڵانی ڕابردوویش دووبارە بووەتەوە. هەموو جار و ئەم جارەیش قسەمان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئەم دوو وڵاتە كردووە و نیگەرانییەكانمان پێ ڕاگەیاندوون. ئەوان جەختیان لەوە كردووەتەوە كە هیچ جۆرە دژایەتیێكیان بەرانبەر هەرێم نییە و هۆكاری بوردومانەكان بوونی هێزە چەكدارە ئۆپۆزیسیۆنە كوردییەكانە كە لەناو خاكی هەرێم، كردەی سەربازی دژی ئێران و توركیا ئەنجام دەدەن.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ئێستا پەكەكە نزیكەی پێنجسەد گوندی هەرێمی كوردستانی لەبەردەستە و ئێمە چاوپۆشیمان لێ كردووە بەڵام ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوام بێت بەهۆی بوردومانەكان زیانی گەورەتر بە هەرێم دەكەوێت و شوێنەكانی تری هەرێمیش دەكەونە ژێر مەترسی.

پارتى ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، ئێمە لەگەڵ خەباتی سیاسی و ڕێكاری ئاشتیانەین بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد لە پارچەكانی تر و ئەگەر پەكەكە و لایەنە چەكدارەكانی تر ناتوانن پابەندی بڕیار و حوكمڕانیی هەرێمی كوردستان بن با شەڕ و چاڵاكییەكانیان بگوازنەوە بۆ مەیدانی ڕاستەقینەی خۆیان و چیتر نەبنە مایەی هەڕەشە و ماڵوێرانی بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان.