هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا

سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا
سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا

2020-06-20 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌


نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی پرسی بودجە و مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان گه‌یشته‌ به‌غداو بڕیاره‌ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق لە حکومەت و لایەنە سیاسییەکان كۆببێته‌وه‌.

نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ به‌غدای پایته‌خت ،و بڕیاره‌ گفتوگۆ ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌ باڵاكانی عێراق ئه‌نجام بدات و به‌ تایبه‌تی بواری ئابوری و دارایی 

بارزانى بریاره‌ له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆك كۆمار كۆببێته‌وه‌ ،و له‌م سه‌ردانه‌شدا هه‌ردوو جێگرانی سه‌رۆكی هه‌رێم یاوه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ن.


له‌ حوزه‌یرانی 2019 نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ عادل عبدالمهدی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو كۆبووه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا