هەواڵی کوردستان ئێستا

مستەفا کازمی: "کار بۆ زیادکردنی داهات ده‌كه‌ین له‌ ده‌ره‌وه‌ی داهاتی نه‌وت"

مستەفا کازمی: "کار بۆ زیادکردنی داهات ده‌كه‌ین له‌ ده‌ره‌وه‌ی داهاتی نه‌وت"
مستەفا کازمی: "کار بۆ زیادکردنی داهات ده‌كه‌ین له‌ ده‌ره‌وه‌ی داهاتی نه‌وت"

2020-06-20 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

سەرکۆەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی: "ئەوەی ئێستا بەڕێژەی 95 لەسەدا، بۆ ئامادەکردنی بوودجەی گشتیی، پشت بە داهاتی نەوت دەبەسترێت، بەڵگەیە لەسەر شکستی سیاسەتەکانی پێشوو".

سەرکۆەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند کە کار بۆ زیادکردنی داهاتی نا نەوتی و دامەزارندنی سندوقی وەبەرهێنان دەکەن بۆ ئەوەی نەوەکانی داهاتوو لێی سوودمەندبن.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە کە مستەفا کازمی لە میانی سەردانی بۆ وەزارەتی نەوت ئەوەی گوتووە: "گرنگە داهاتەکانی نەوت بۆ پڕۆژەکانی گەشەپێدان خەرج بکرێت".

گوتیشی: "کار بۆ زیادکردنی داهاتی نا نەوتی و دامەزارندنی سندوقی وەبەرهێنان دەکەین بۆ ئەوە نەوەکانی داهاتوو لێی سوودمەندبن".

سەرکۆەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی ئەوەی وەبیرهێناتەوە کە ئەوەی ئێستا بەڕێژەی 95 لەسەدا، بۆ ئامادەکردنی بوودجەی گشتیی، پشت بە داهاتی نەوت دەبەسترێت، بەڵگەیە لەسەر شکستی سیاسەتەکانی پێشوو و گوتی: "بەردەوامین لەسەر ئەو چاکسازییەی کە دەستمان پێکردووە و بەهیچ شێوەیەکیش لێی پاشگەز نابینەوە، بە تایبەتیش چارەسەرکردنی دوو مووچەیی".

ئەوەیش لە کاتێکدایە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی نیشانداوە لەوەی لیستی خەرجییەكان بە جۆرێك ئامادە بكات كە لەگەڵ چاكسازی دارایی و ئابووریدا گونجاو بێت.

تا ئێستا، بوودجەی گشتیی عێراق بەڕێژەی ٩٥ لەسەدا پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێت.