لەسهر تووشبووانى كۆرۆنا، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە هۆشدارى دهدات
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
لەسهر تووشبووانى كۆرۆنا، جێگری پارێزگارى ههڵهبجه هۆشدارى دهدات و رایدهگهیهنێت: لە چەند ڕۆژی داھاتوودا یان چەند کاتژمێرێکی داهاتوودا نەخۆشخانەی وەفا لەڕووی دابینکردنی شوێن بۆ نەخۆشانی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرەو کۆتایی دەڕوات
کاوە عهلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە له پهیامێكدا راشیگهیاندووه، تیمی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا توانای ماددی و مرۆییان زۆر زۆر سنووردارە ، سەرەڕای نەبوونی موچە و پێداویستی ڕۆژانە ، چەندین کاتژمێر مانەوە و شەونخونی و هیلاک بوون و خۆپارێزی و خزمەت لەو جلوبەرگە خۆپارێزیە نارەحەتەدا ......هتد، . بە سوپاسەوە ژمارەیەکیان زۆر دڵسۆزانە بەردەوامن وەک ئەرکێکی ئاینی و مرۆیی و پیشەیی و ئەخلاقی.
ئاماژهى بهوهشكردووه، ئەرکی هەموومانە هاوکاریان بین، بەلای کەمەوە بە پابەندبوونمان بە ڕێنماییە تەندروستییەکان ئەرکەکانیان لەسەر قورستر ناکەین ، بە پێزانینمان بە ماندووبوون و دڵسۆزیان بێ هیوا نابن.
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئهوهشى خستۆتهڕوو، ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە کاتژمێر ١٠:٠٠ ی سەرلەبەیانی ٢٠/٤/٢٠٢٠ لە دیوانی پارێزگا کۆبوونەوەیەک بەسەرپەرشتی بەڕێز پارێزگاری هەڵەبجە و بە ئامادەبوونی بەڕێزان ( جێگری پارێزگار و قائمقامی ناوەندی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە و سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە و تیمی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وەفا ) ئەنجام درا، بەمەبەستی تاوتوێ ی بارودۆخی تەندروستی و نەمانی شوێنی زیاتر لە نەخۆشخانەی وەفا بۆ توشبوانی زیاتر و پلانی تەندروستی و تیمی کۆرۆنا بۆ دابینکردنی شوێنی بەدیل و هاوکار و چارەسەری کێشەکان و نەبوونی توانای مادی و مرۆی و نەبوونی موچەی کارمەندانی تەندروستی و هاندان بۆ تیمە بەردەوامەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان.