هەواڵی کوردستان ئێستا

ته‌ندروستی عێراق، گیان له‌ده‌ستدانى 88 كه‌سى دیكه‌ى كۆرۆنا راگه‌یاند

ته‌ندروستی عێراق، گیان له‌ده‌ستدانى 88 كه‌سى دیكه‌ى كۆرۆنا راگه‌یاند
ته‌ندروستی عێراق، گیان له‌ده‌ستدانى 88 كه‌سى دیكه‌ى كۆرۆنا راگه‌یاند

2020-06-20 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، 88 كه‌س به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاندووه‌، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 10 هه‌زار و 22 گومانلێكراو ئه‌نجامدراوه‌ و تووشبوونی هه‌زار و 870 كه‌سی دیكه‌ به‌ په‌تاكه‌ پشتڕاست كرایه‌وه.

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 88 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. هاوكات 1006 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌ په‌تاكه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌.

تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه‌ بوونه‌ ژماره‌یان گه‌یشته‌ 29 هه‌زار و 222 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 1013 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 13 هه‌زار و 211 كه‌سیش به‌ ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 14 هه‌زار و 998 كه‌سیش له‌ نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 247 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.