دادگای ده‌ستووری توركیا بڕیاریدا، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش قه‌ره‌بووی دارایی بكرێته‌وه
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
دادگای ده‌ستووری توركیا بڕیاری دا، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشی هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په قه‌ره‌بووی دارای بكرێته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر له‌و سزایه‌ی به‌سه‌ریدا سه‌پێندراوه له زیندان ماوه‌ته‌وه.
به‌هۆی ئه‌م بڕیاره ده‌میرتاش ئازاد ناكرێت چونكه دۆسێی تری له‌سه‌ره.
پارێزه‌ره‌كه‌ی ده‌میرتاش، ڕه‌مه‌زان دمیر له لێدوانێكیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا باس له بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای توركیا و بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورپا ده‌كات و ده‌ڵێت: له ئێستادا دوو دادگای باڵا بڕیاری ئه‌وه‌یان داوه مافی ده‌میرتاش پێشێلكراوه. پێویسته له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌م دوو دادگایه ده‌میرتاش ئازاد بكرێت.
وتیشی، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌وروپا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات ده‌میرتاش له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌ستگیر كراوه و ئه‌وه‌ش بڕیارێكی سیاسییه.
پارێزه‌كه‌ی ده‌میرتاش ده‌شڵێت، 33 دۆسێی دژ به سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هه‌بوو ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ری سزا دراوه، دۆسێیه‌كی سیاسییه.
ڕه‌مه‌زان دمیر ده‌شڵێت، نازانین ده‌بێت چه‌ند دادگای جیاواز بڕیار له‌سه‌ر ده‌میرتاش بده‌ن، به‌ڵام ده‌زانم ئێستا له توركیا هیچ دادگایه‌ك ناتوانێت به‌بێ فه‌رمانی سه‌رۆك كۆماری توركیا بڕیار له‌سه‌ر ئازادكردنی ده‌میرتاش بده‌ن.
سه‌ڵاحه‌دین دمیرتاش له ساڵی 2016 وه ده‌ستگیر كراوه‌و له‌و كاته‌وه له زیندانی ئه‌دیرنه‌دایه.