English | عربي

ئەم حەفتەیە توركمانەكان چەند پۆستێكی دیكە لە حكوومەت وەردەگرن


ئەم حەفتەیە توركمانەكان چەند پۆستێكی دیكە لە حكوومەت وەردەگرن

2019/07/14 | 16:15

(هەواڵ كوردستان)-

ھەولێر-KDP.info- سەرۆكی پارتی چاكسازیی توركمان ڕایگەیاند، دوای وەرگرتنی سكرتێر و وەزیرێكی هەرێم، لەم حەفتەیەدا توركمانەكان چەند پۆستێكی دیكەی باڵا، وەكو ڕاوێژكار و بەڕێوەبەری گشتی وەردەگرن.

10ی ئەم مانگە كابینەی نوێ بە سەرۆكایەتیی مەسروور بارزانی لە پەرلەمان متمانەی پێ درا و دەستبەكار بوو.

بۆ یەكەم جارە دوو وەزیری پێكهاتەكان بەشداری لە كابینەی نوێدا دەكەن.

عەبدوڵقادر بازرگان، سەرۆكی پارتی چاكسازیی توركمان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی دیار كرد: "یەكەمین جارە پێكهاتەی توركمان پۆستی زۆر باڵا وەردەگرن، دوای وەرگرتنی سكرتێری پەرلەمان و وەزیرێكی هەرێم، لەم حەفتەیەدا چەند ڕاوێژكار و بەڕێوەبەری گشتییش وەردەگرن".

ڕابین شێروانی








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending