English | عربي

فەرهاد پیرباڵ لەبارەی سوتاندنی ماڵی وەفایی دەدوێت


فەرهاد پیرباڵ لەبارەی سوتاندنی ماڵی وەفایی دەدوێت

2019/07/14 | 16:35

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-فەرهاد پیرباڵ، نوسەر و مامۆستای زانکۆ باس لە سوتاندنی ماڵی وەفایی دەکات لە شاری هەولێر و دەڵێت، "پێشتر بە (س)ی ماڵی (س.ق)م وتبو ئێوە بەبێ پرسی من و بەبێ گرێبەستی قانونی، زیاتر لە سێ کتێبی منتان، بەم دو کتێبە نوێیەشمەوە، پێنج کتێبی منتان چاپ کردوە و دەیفرۆشن".شەوی رابردو ماڵی وەفایی لە شاری هەولێر سوتێندرا، بەڕێوەبەری ماڵەکەش دوای روداوەکە راگەیاند، فەرهاد پیرباڵ، نوسەر و مامۆستای زانکۆ "ئاگری لە ماڵی وەفایی بەرداوە" پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆش پۆلیسی هەولێر فەرهاد پیرباڵی دەستگیرکرد.پێشتر بە (س)ی ماڵی (س.ق)م وتبو، ئێوە بەبێ پرسی من و بەبێ گرێبەستی قانونی، زیاتر لە سێ کتێبی منتان، بەم دو کتێبە نوێیەشمەوە پێنج کتێبی منتان چاپ کردوە و دەیفرۆشن

فەرهاد پیرباڵ، نوسەر و مامۆستای زانکۆ لە نوسینێکدا رایگەیاندوە، "پێشتر بە (س)ی ماڵی (س.ق)م وتبو، ئێوە بەبێ پرسی من و بەبێ گرێبەستی قانونی، زیاتر لە سێ کتێبی منتان، بەم دو کتێبە نوێیەشمەوە پێنج کتێبی منتان چاپ کردوە و دەیفرۆشن دانەی بە 15 هەزار دینار و حەوت دینار بۆ خۆتان،  تکایە چیتر وا مەکەن".

گوتم کتێبەکانیشم هەمو لێتان دەوێتەوە و دەبێ بمدەنەوە ئەگینا کتێبەکانی خۆم لەناو مەخزەنەکەتان دەسوتێنم

ئاماژەی بەوەشکردوە،"گوتم کتێبەکانیشم هەمو لێتان دەوێتەوە و دەبێ بمدەنەوە ئەگینا کتێبەکانی خۆم لەناو مەخزەنەکەتان دەسوتێنم، گوتی، بڕۆ مەحکەمە شکایەت بکە!، گوتم ئاخر من میزم بە مەحکەمەداکردوە، ناتوانم، گوتی: ئەمە موشکیلەی من نیە ئی خۆتە!".

 ئەمەی کردم پەیامێکە بۆ پەرلەمان لەپێناو ئەوەی قانون دابنێت مافی نوسەر و ڕۆشنبیر و هونەرمەندان لەمڕۆوە پارێزراو بێت

فەرهاد پیرباڵ نوسیویەتی، "موشکیلەی خۆم، ئەگەر قانون نەبێت بۆ مافی کۆپی ڕایت، ئاوها چارەسەری دەکەم!، ئەمەی کردم پەیامێکە بۆ پەرلەمان لەپێناو ئەوەی قانون دابنێت مافی نوسەر و ڕۆشنبیر و هونەرمەندان لەمڕۆوە پارێزراو بێت و گەوادێکی وەک (س.ق) کتێبی من چاپ نەکا بۆ باخەڵی خۆی".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending