English | عربي

سەرچاوەیەک: رەنگە پەلاماردانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی بەهۆی کێشەی ناوخۆیی یەکێتییەوە بێت


سەرچاوەیەک: رەنگە پەلاماردانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی بەهۆی کێشەی ناوخۆیی یەکێتییەوە بێت

2019/07/14 | 16:50

(هەواڵ كوردستان)- زانیاریی ورد لەبارەی تەقەکردن بە ئاڕ پی جی لە بارەگاکەی ئاسایش ئاشکرا دەکرێت

بەرپرسێکی بزووتنەوەی گۆڕان ئاشکرای کرد کە ئەو زانیارییانەی باس لە پەلاماردانی بارەگای ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی بە چەکی (ئاڕ پی جی) دەکەن، ڕاستن.

ئەو بەرپرسەی گۆڕان بە (باسنیوز)ی ڕایگەیاند، درەنگانی شەوی ڕابردوو چەند کەسێکی نەناسراو لە بەردەم مۆنۆمێنتی چەمچەماڵەوە بەچەکی قورس ھێرشیان کردووەتە سەر بارەگای ئاسایش و دواتر چەکدارەکان بەرەو شوێنێکی نادیار ھەڵھاتوون.

ئاماژەی بەوەش دا، ھۆکاری ڕووداوی تەقەکردنەکە ”ڕەنگە پەیوەندی بە ململانێی سیاسیی ناو یەکێتییەوە ھەبێت، چونکە بەڕێوبەری پێشووی ئاسایشی چەمچەماڵ کەسێکی نزیکی ماڵباتی تاڵەبانی بووە و لەسەردەمی ئەودا چەندین ڕووداوی دڵتەزێن ڕوویانداوە، بەڵام بەڕێوبەری ئێستا کەسێکی باشە و خەڵکی شارەکە لێی ڕازییە، بۆیە ڕەنگە بۆ دژایەتی کردنی ئەو، تەقە لە بارەگای ئاسایشی چەمچەماڵ کرابێت“.

ئاماژەی بەوەش دا، ئەو کەسەی کە ھێرشی کردووەتە سەر بارەگای ئاسایشی چەمچەماڵ، ھەڵھاتووە و تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراوە، بەڵام ”لەلایەن ئاسایشەوە گەمارۆی ماڵەکەی دراوە و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلی چەکدارەکەدا گیراوە“.

ئەمە لە کاتێکدایە کە شێخ موحسین محێدین، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی ١٢ی ڕێکخستنی چەمچەماڵی یەکێتی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند:" تەقە لەناو چەمچەماڵ کراوە، بەڵام بەھیچ شێوەیەک ھێرش نەکراوەتە سەر ئاسایشی چەمچەماڵ، ئەو دەنگۆیانەشی بڵاو دەکرێنەوە دروورە لە ڕاستییەوە.

بە گوتەی ئەو بەرپرسەی یەکێتی، ”دەنگی تەقەیەکی زۆر لەناو چەمچەماڵ بیستراوە و ئێمە ئەوە بەکارێکی خراپ دەزانین و داوا دەکەین ھێزە ئەمنییەکان ئەو کەسانە دەستگیر بکەن، چونکە ناکرێت کاری لەو شێوەیە لەناو شاری چەمچەماڵ ئەنجام بدرێت“.

گوتیشی: ”لەناو شاری چەمچەماڵ زۆرجار ڕووداوی لەو شێوەیە ڕوودەدات، بەڵام ئەوانەی تەقە دەکەن کۆمەڵێک کەسی دیاریکراون، ئێستا بەھۆی گۆڕینی بەڕێوبەری ئاسایشی چەمچەماڵەوە، لێپرسینەوەی توند بەرامبەر ئەو کەسانە ئەنجام دەدرێت“.

ئەوەشی خستە ڕوو، تاوەکوو ئێستا لەناو شاری چەمچەماڵ، یانەیەک یان شوێنێکی تایبەت بە مەی خواردنەوە نییە، زۆرجار ئەو تەقەکەرانە دەچن لە بانی مەقان دوای ئەوەی خواردنەوەی کحوولی دەخۆنەوە، دواتر ”دێنە ناو شارەوە و بەسەرخۆشی کاری لەو شێوەیە ئەنجام دەدەن“.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending