English | عربي

خەزعەلی: كەركوك عێراقیە


خەزعەلی: كەركوك عێراقیە

2019/07/14 | 17:10

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق رایگەیاند، كەركوك عێراقیە.

كەركوك شارێكی عێراقیە

قەیس خەزعەلی،  ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند "كەركوك شارێكی عێراقیە".

عێراقی بونی كەركوك جێگای مشتومڕ نیە

خەزعەلی بە كورتی و پوختی ئاماژەی بەوەكردوە، عێراقی بونی كەركوك جێگای مشتومڕ نیە و نوسیویەتی "كەركوك عێراقیە، نوقتە سەری دێڕ".

ئەو تویتەی خەزعەلی دوای ئەوەدێت، هەینی رابردو 12ی تەمموز، عەرەب و توركمانەكانی شاری كەركوك لەگەڵ پارێزگاردا لە بەردەم باڵەخانەی پارێزگای ئەو شارەدا گردبونەوە و بەرپرسانی كوردی كەركوكیش لەوبارەیەوە رایانگەیاند "گردبونەوەكە دژ بە رێككەوتنی ناوخۆی كوردە".

هەرێم جددی نیە لە پەیڕەوكردنی دەستور و یاسا

پێشتریش خەزعەلی لە تویتێكی دیكەیدا باسی لە پەیوەندیەكانی نێوان حكومەتی ناوەند و حكومەتی هەرێم كردوە و ئاماژەی بەوەكردوە "لەكاتێكدا هەرێم رۆژانە بەردەوامە لەسەر فرۆشتنی 600 هەزار بەرمیل نەوت بێ ئەوەی داهاتەكەی رادەستبكات، ئەوە بەڵگەیە لەسەر جددی نەبونی هەرێم لە پەیڕەوكردنی دەستور و یاسا".

ئەو دۆخە بەو جۆرە بەردەوام نابێت

خەزعەلی راشیگەیاندوە "پێویستە لایەنەكان ئەوە باش بزانن، كە ناكرێت ئەو دۆخە بەو جۆرە بەردەوامبێت".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending