English | عربي

ئەمساڵ لە كەركوك 400 پرۆژە جێبەجێ دەكەینراكان جبوری: هیچ گەڕەكێك نامێنێت خزمه‌تگوزاریه‌كانی قیرتاو، رێگه‌وبان، ئاو و ئاوه‌ڕۆی پێنه‌گات


ئەمساڵ لە كەركوك 400 پرۆژە جێبەجێ دەكەینراكان جبوری: هیچ گەڕەكێك نامێنێت خزمه‌تگوزاریه‌كانی قیرتاو، رێگه‌وبان، ئاو و ئاوه‌ڕۆی پێنه‌گات

2019/07/14 | 17:10

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-پارێزگاری بەوەكالەتی كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت، راكان سه‌عید جبوری رایگەیاند،"ئەمساڵ لە كەركوك 400 پرۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەكەین و هیچ گەڕەكێكی شارەكە نامێنێت خزمه‌تگوزاریی و ده‌ستی ئاوه‌دانی پێنه‌گات.

دوای لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچون له‌رێی لیژنه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقه‌وه‌، توانیمان بەربەستەكانی بەردەم په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی پرۆژه‌كان تێپەڕێنین

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، راكان جبوری پارێزگاری بەوەكالەتی كه‌ركوك،هێڵه‌ گشتییه‌كانی پلانی پرۆژه‌كانی پارێزگاكه‌ی بۆ 2019 راگەیاند و وتی،"دوای لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچون له‌رێی لیژنه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقه‌وه‌، توانیمان بەربەستەكانی بەردەم په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی پرۆژه‌كان تێپەڕێنین.راكان جبوری رایگەیاند،"لەئێستادا بەرەزامەندی هەمو لایەك و ئەنجومەنی وەزیران، پلانی پرۆژه‌كان په‌سه‌ند كراوه‌، ئەو ئەندامانەشی ناڕازین كاردەكەین تێبینیەكانیان چارەسەربكەین.

لەمساڵدا 400 پرۆژە لە شاری كەركوك جێبەجێدەكەین و وەكو قۆناغی یه‌كه‌م جێبەجێكردنی 100 پرۆژه‌ راده‌گه‌یه‌نین

لەبەشێكی دیكەی كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا، راكان جبوری رایگەیاند،"لەمساڵدا 400 پرۆژە لە شاری كەركوك جێبەجێدەكەین و وەكو قۆناغی یه‌كه‌م جێبەجێكردنی 100 پرۆژه‌ راده‌گه‌یه‌نین.سەبارەت بە جۆری پرۆژەكان رایگەیاند،"پرۆژه‌كان هه‌مه‌جۆرن، بەشێكی پەیوەستن بە ته‌واوكردنی فڕۆكه‌خانه‌، رێگه‌وبان، دروستكردنی خوێندنگه‌، نه‌خۆشخانه‌ و كه‌رتی كاره‌با تا دابینكردنی پێداویستی به‌شێكی زۆر له‌ فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان، ئه‌وه‌ش به‌ یه‌كسانی به‌سه‌ر ته‌واوی یه‌كه‌ ئیدارییه‌كان و ناوچه‌كان، به‌پێی رێژه‌ی دابەشبونی دانیشتوان كاری لەسەركراوە.

150 ملیار دینار بۆ پرۆژەكانی ناوەندی شار تەرخانكراوە و هیچ شه‌قام و گه‌ڕه‌كێكی ناوشار نامێنێت كه‌ پرۆژه‌ و خزمه‌تگوزارییه‌كانی قیرتاو، رێگه‌وبان، ئاو و ئاوه‌ڕۆی پێنه‌گات

پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت راشیگەیاند كە 150 ملیار دینار بۆ پرۆژەكانی ناوەندی شار تەرخانكراوە و هیچ شه‌قام و گه‌ڕه‌كێكی ناوشار نامێنێت كه‌ پرۆژه‌ و خزمه‌تگوزارییه‌كانی قیرتاو، رێگه‌وبان، ئاو و ئاوه‌ڕۆی پێنه‌گات.جبوری وتیشی،" چاككردنی رێگاكانی ده‌ره‌وه‌ی شاری كه‌ركوك - هه‌ولێر، كەركوك - سلێمانی، هەروەها كەركوك بەرەو به‌غدا، تكریت و موسڵ، جگه‌ له‌ راسپاردنی هه‌زار كرێكار بۆ به‌شداری له‌ پاككردنه‌وه‌ی شار و ناوچه‌كانی تری پارێزگه‌كه‌ كە بەشێكن لە پرۆژەكانی ئەمساڵ.پارێزگاری كەركوك تیشكی خستەر سەر كێشەی كارەبای شارەكە و راگەیاند،"بۆ چارەسەری ئەو بابەتە، نوسراوێكمان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومەتی هه‌رێم كردوە تا رێگری نه‌كات له‌و وه‌به‌رهێنه‌ره‌ی به‌پێی گرێبه‌ست پێویسته‌ 150 مێگاوات كاره‌با بداته‌ كه‌ركوك.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending