English | عربي

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە نوری مالكی دەكات


مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە نوری مالكی دەكات

2019/07/14 | 17:20

(هەواڵ كوردستان)-

ئەمڕۆ یەكشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆتایی هاتنی کۆنگرەی حزبی دەعوەی ئیسلامی و دووبارە هەڵبژاردنەوەی نوری مالکی بۆ پۆستی ئەمینداری گشتیی حزبەکە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستە کرد.

لە پەیامەكەدا هاتووە "پیرۆزبایی سەرکەوتنی کارەکانی کۆنگرەکەتان و دووبارە هەڵبژاردنەوەتان بە ئەمینداری گشتیی حزبی دەعوەی ئیسلامیتان لێ دەکەم، هیواخوازین هەڵبژاردنەوەتان ببێتە سەرەتایەک بۆ دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، لەژێر رۆشنایی ئەو رەوشە ئەرێنیەی لەئارادایە".

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەروەها نووسیویەتی "وێڕای پیرۆزباییکردنمان، خوازیارین حزبی دەعوە رۆڵی کارا لە چەسپاندنی زیاتری ئەو کەشوهەوا ئەرێنیە بگێڕێت و ببێتە هۆکارێک بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، هەروەها ببێتە هۆکاری گەشەپێدانی زیاتر لە تەواوی عێراق".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending