English | عربي

بڵند ئیسماعیل: پارتی لەنێو حزب و حکوومەتدا دەستی بە ئاڵوگۆڕ کردووە


بڵند ئیسماعیل: پارتی لەنێو حزب و حکوومەتدا دەستی بە ئاڵوگۆڕ کردووە

2019/07/14 | 17:20

(هەواڵ كوردستان)-

هەولێر-KDP.info-  بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕوونی کردەوە، ھەمووی ئەو پۆستانەی لە حکوومەتدا بەر پارتی دەکەون بە کەسانی شایستە پڕ دەکرێنەوە و دەشڵێ، لەنێو حزبیشدا ئاڵوگۆڕ دەستی پێ کردووە، چونکە ھەر کادیر و بەرپرسێکی حزب پۆستی حکوومەت وەربگرێت، شوێنەکەی پڕ دەکرێتەوە.

بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "جگە لە پۆستی وەزارەتەکان ژمارەیەکی زۆر پۆستی دیکەش لە کابینەی نوێدا پشکی پارتی دیموکراتی کوردستانن، وەک بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەری گشتی و ڕاوێژکار و بریکاری وەزارەتەکان.

لەبەر ئەوەش، لەگەڵ دانانی ھەر بەرپرسێکی نوێ لە پشکی پارتی ئەوە حزب کەسێکی شایستە و لێھاتوو کاندید دەکات بۆ ئەوەی ئەو پۆستە وەربگرێت و لە زۆر پۆستی حکوومەتدا ئاڵوگۆڕ دەکرێت."

بەرپرسەکەی پارتی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "پڕکردنەوەی پۆستەکان بە کاتژمێر و چەند ڕۆژێک بەڕێوە ناچێت، بەپێچەوانەوە، دیراسەتی وردی پێشوەختەی بۆ دەکرێت، لە ھەرشونێک بۆشایی پەیدا بێت کەسێک پڕی دەکاتەوە بۆ ئەوەی کاروباری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وەک خۆی بەڕێوە بچێت و کاروباری ھاووڵاتییان ڕانەگیرێت."

دەربارەی ئەو بەرپرس و کادیرانەی پارتی کە دەچنە نێو حکوومەتەوە، بڵند ئیسماعیل گوتی: "ھەر کادیر و بەرپرسێکی پارتی بچێتە نێو حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە لەنێو حزبدا شوێنەکەی پڕ دەکرێتەوە و کادیرانی دیکەی حزب لە شوێنیان دادەنرێن."

قائید میرۆ

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending