English | عربي

سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان گردبونەوە ئەنجامدەدەن


سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان گردبونەوە ئەنجامدەدەن

2019/07/14 | 23:10

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-بڕیارە سبەی كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ، لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، دەرچوانی سێ یەکەمی سەر ئاستی بەش و کۆلێژەکانی زانکۆ و پەیمانگا حکومیەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2016-2015 گردبونەوەیەك ئەنجامبدەن.

دەرچوانی سێ یەکەمی سەر ئاستی بەش و کۆلێژەکانی زانکۆ و پەیمانگا حکومیەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2016-2015، گردبونەیەکی هێمنانە لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران رێكدەخەن

لە راگەیەندراوێكدا دەستەی سێ یەكەمەكانی زانكۆو پەیمانگاكان بۆ ساڵی 2016-2015، كە وێنەیەكی گەیشۆتە خەندان، رایگەیاند،"سبەینێ بەرواری 1572019 کاتژمێر 11 ی سەرلەبەیانی، دەرچوانی سێ یەکەمی سەر ئاستی بەش و کۆلێژەکانی زانکۆ و پەیمانگا حکومیەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2016-2015، گردبونەیەکی هێمنانە لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران رێكدەخەن".بەگوێرەی راگەیەندراوەكە،"دەرچوانی سێ یەكەمی كۆلێژ و پەیمانگاكان، داوا دەكەن هەرچی زوە فەرمانی دامەزراندنیان بۆ دەربركێت لەماوەی 20 رۆژدا سەرجەم ڕێکارەکانی پەیوەست بە دامەزراندنمان تەواوبكرێت".

ماوەی(10)مانگە لە چاوەڕوانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانداین بۆ ئەوەی ئەوبەڵێنانەی کەلەماوەی ڕابردو پێماندراوە لەبارەی دامەزراندنمان بکەونە بواری جێبەجێ کردنەوە

ئاماژەبەوەشكراوە،"ئەنجامدانی گردبونەوەی ئێمەی دەرچوان لە کاتێکدایە ماوەی(10)مانگە لە چاوەڕوانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانداین بۆ ئەوەی ئەوبەڵێنانەی کەلەماوەی ڕابردو پێماندراوە لەبارەی دامەزراندنمان بکەونە بواری جێبەجێ کردنەوە و بەفەرمی پێش دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە بەش و کۆلێژەکانی خۆمان دەوام بکەین"دەقی راگەیەندراوەكە:بەڕێزان .....دەزگاکانی ڕاگەیاندن و میدیا لە هەرێمی کوردستان .....ئێمە وەک دەرچوانی سێ یەکەمی سەر ئاستی بەش و کۆلێژەکانی زانکۆ و پەیمانگا حکومیەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2016-2015 سبەینێ بەرواری 1572019 کاتژمێر 11 ی سەرلەبەیانی گردبوونەیەکی هێمنانە ڕێکدەخەین لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران بەمەبەستی هەرچی زووە دەرکردنی فەرمانی دامەزراندنمان و تەواوکردنی سەرجەم ڕێکارەکانی پەیوەست بە دامەزراندنمان لەماوەی 20 ڕۆژدا ...

ئەنجامدانی گردبوونەوەی ئێمەی دەرچوان لە کاتێکدایە ماوەی(10)مانگە لە چاوەڕوانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانداین بۆ ئەوەی ئەوبەڵێنانەی کەلەماوەی ڕابردوو پێماندراوە لەبارەی دامەزراندنمان بکەونە بواری جێبەجێ کردنەوە و بەفەرمی پێش دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی لە بەش و کۆلێژەکانی خۆمان دەوام بکەین ......دەستەی نوێنەرایەتی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ ساڵی 2016-2015 لەگەڵ ڕێزدا ....








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending