هەواڵی کوردستان ئێستا

یاریزانێکی ناسراوی تۆپی پێی عێراقی به‌ كۆرۆنا گیانی له‌ ده‌ستدا،وێنەکەی ببینە

یاریزانێکی ناسراوی تۆپی پێی عێراقی به‌ كۆرۆنا گیانی له‌ ده‌ستدا،وێنەکەی ببینە
یاریزانێکی ناسراوی تۆپی پێی عێراقی به‌ كۆرۆنا گیانی له‌ ده‌ستدا،وێنەکەی ببینە

2020-06-21 00:00:00 - سەرچاوە: په‌یامنێر

یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق، کاپتنئەحمەد رازی، ئەمڕۆ یەکشەممە بەهۆیڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد. ئەو ئەستێرەیەی تۆپی پێی عێراق، لە بەغدا و بەهۆیتەشەنەسەندنی ڤایرۆسەکە لە گیانیدا، چانسی مانەوە لەژیان لەدەستدا. بڕیاربوو ئەحمەد رازی ئەمڕۆ بۆ ئوردن بە مەبەستیچارەسەر بۆ گوازرێتەوە، بەڵام نەخۆشییەکەی بواریئەوەی پێنەدا. پێنجشەممەی رابردوو، تەندروستی ئەو یاریزانە تێکچوو،ئەمەش دوای ئەوەی نەخۆشخانەی جێهێشت، ئەمەشوایکرد پزیشکان بۆ نەخۆشخانەی نیعمان لە بەغدابیگوازنەوە. رازی کە پەرلەمانتاری پەرلەمانی عێراقیش بوو، دوایمانەوەی لە نەخۆشخانە و زیاتر تێکچوونی دۆخیتەندروستی، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا. ئەحمەد رازی لە ساڵی 1964 کە دایکبووە و لە مۆندیالیساڵی 1986 تاکە گۆڵی هەڵبژاردەی عێراقی بەرامبەر بەبەلجیکا تۆمارکرد. هەروەها لە ساڵی 1988، بە باشترین یاریزانی ئاسیاهەڵبژێردرا.

The post یاریزانێکی ناسراوی تۆپی پێی عێراقی به‌ كۆرۆنا گیانی له‌ ده‌ستدا،وێنەکەی ببینە appeared first on په‌یامنێر.