English | عربي

یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكان داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن


یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكان داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن

2019/07/15 | 13:15

(هەواڵ كوردستان)- خه‌ندان- شه‌وكه‌ت قادر سێ یه‌كه‌می زانكۆ و په‌یمانگا حكومیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گردبونه‌وه‌یه‌كیان له‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وەزیراندا ئه‌نجامدا و یاداشتێكیان ئاڕاسته‌ی حكومه‌ت كرد تیایدا داوای دامه‌زراندنیان كرد له‌ به‌ش و كۆلێژه‌كانیان له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان .

داوای به‌ هه‌میشه‌یی دامه‌زراندنمان ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردوه‌

له‌و یاداشته‌ی سێ یه‌كه‌می زانكۆ و په‌یمانگاكاندا كه‌ ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیان كردوە هاتوه‌، "ئێمه‌ وه‌ك ده‌رچوانی سێ یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی به‌ش و كۆلێژی زانكۆ و په‌یمانگا حكومیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌رچوی ساڵی 2015/2016 ژماره‌مان 1369 ده‌رچوه‌، به‌پێی نوسراوی ژماره‌ 9413 له‌ رێكەوتی23/7/2018 وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، داوای به‌ هه‌میشه‌یی دامه‌زراندنمان ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردوه‌".

ئەنجومەنی وەزیران بڕیارەكەی داوە بەڵام نەچوەتە بواری جێبەجێكردنەوە

ئاماژە بەوەشكراوە، "له‌ رێكەوتی14/1/2019 له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌ زاره‌كی بڕیاری دامه‌زراندنی ئەو دەرچوانە دراوه‌، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و بڕیاره‌ جێبه‌جێنه‌كراوه‌ و فه‌رمانی دامه‌زراندنی پێ ده‌رنه‌چوه‌".

ئومێدیان لەسەر كابینەی نوێ هەڵچینەوە

ئەو دەرچوانە راشیانگەیاندوە، ماوه‌ی 10 مانگه‌ ئومێدیان له‌سه‌ر كابینه‌ی نوێ هه‌ڵچنیوه‌ و وه‌ك یه‌كه‌م كار به‌ڵێنی دامه‌زراندنیان پێدراوه‌، داوا حكومه‌تیش دەكەن كۆتایی به‌و چاوه‌ڕوانیه‌یان بهێنێت و ئه‌مه‌ كۆتا جار بێت كه‌ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكان بێنه‌ سه‌ر شه‌قام .

داوادەكەین لەماوەی 30 رۆژدا رێكارەكانی جێبەجێكردنی بڕیارەكە تەواوبكرێن

ئه‌وه‌شیان خستوەته‌ڕو، ئه‌و هۆكارانه‌ی له‌ چه‌ند ساڵی رابردداو وه‌ك قه‌یرانی دارایی و جەنگی داعش باسده‌كران نه‌ماون، بۆیه‌ داوا ده‌كه‌ین له‌ زوترین كاتدا فه‌رمانی دامه‌زراندنیان ده‌ربكرێت به‌ جۆرێك له‌ ماوه‌ی 30 رۆژ رێكاره‌كانی ته‌واو بكرێن .








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending