English | عربي

خەندان ئەندامانی شاندەکە و ئەجندای سەردانەكە ئاشكرادەكاتبەسەرۆكایەتی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی شاندێكی حكومەتی هەرێم دەچێتە بەغداد


خەندان ئەندامانی شاندەکە و ئەجندای سەردانەكە ئاشكرادەكاتبەسەرۆكایەتی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی شاندێكی حكومەتی هەرێم دەچێتە بەغداد

2019/07/15 | 22:05

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-وابڕیارە سبەی، یەكەمین سەردانی وەفدی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغداد بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆكوەزیران و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیران و ژمارەیەك لە وەزیرانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم ئەنجامبدرێت.سەردانەكە بە ئامانجی دەرخستنی نیازپاكی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستانە بەرامبەر بەغدادسەرچاوەیەكی ئاگادار لە سەردانەكە بە خەندان-ی راگەیاند، "سەردانەكە بە ئامانجی دەرخستنی نیازپاكی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستانە بەرامبەر بەغداد و گفتوگۆكردنە لەسەر ئەو ناكۆكیانەی لەنێوان حكومەتی هەرێم و بەغداد هەن، بەتایبەت پرسی نەوت و بودجە و ناوچەناكۆكی لەسەرەكان.هەریەك لە شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری، رێبەر ئەحمەد خالید، وەزیری ناوخۆ  و فرسەت ئەحمەد عەبدوڵڵا ، وەزیری داد ئەندامانی شاندەكەی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی دەبن

سەرچاوەكەی خەندان راشیگەیاند، "هەریەك لە شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری، رێبەر ئەحمەد خالید، وەزیری ناوخۆ  و فرسەت ئەحمەد عەبدوڵڵا ، وەزیری داد ئەندامانی شاندەكەی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی دەبن"

وەفدەكەی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەرپرسانی باڵای بەغداد پێشوازیان لێدەكرێت و لە كۆبونەوە و دیداری جیاوازدا باس لە پەیوەندیەكانی نێوان هەرێم و بەغداد و ئەو گرفتانە دەكەن كە ساڵانێكە لەنێوان هەردولا لە ئارادایە

هەر بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەكەی خەندان رایگەیاند، "وەفدەكەی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەرپرسانی باڵای بەغداد پێشوازیان لێدەكرێت و لە كۆبونەوە و دیداری جیاوازدا باس لە پەیوەندیەكانی نێوان هەرێم و بەغداد و ئەو گرفتانە دەكەن كە ساڵانێكە لەنێوان هەردولا لە ئارادایەو میكانیزمی چارەسەركردنی كێشەكان دەخرێنەرو".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending