English | عربي

سەركردە سیاسییەكانی عێراق كۆدەبنەوەدەستور بنەمای چارەسەرکردنی پرسە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێرو بەغداد بێت


سەركردە سیاسییەكانی عێراق كۆدەبنەوەدەستور بنەمای چارەسەرکردنی پرسە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێرو بەغداد بێت

2019/07/15 | 23:45

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-ئەمڕۆ دوشەممە، لە سەر بانگھێشتی سەرۆک کۆمار د.

بەرھەم ساڵح  لە کۆشکی سەلام لە بەغدا بەئامادەبونی ھەریەک لە سەرۆکوەزیران عادل عەبدولمەھدی و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد حەلبوسی کۆبونەوەی چوارەمی سەرکردە سیاسییەکانی عێراقی بەرێوەچو.لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابوری وڵات کرا، ھاوکات جەخت لە پێویستی دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان و پشتیوانی جێ بەجێکردنی کارنامەکەی حکومەت و بەرنگاربونەوەی گەندەڵی لە جومگەکانی دەسەڵات و  ئاوەدانکردنەوەی شارە ڕزگارکراوەکان و گەڕانەوەی ئاوەراەکان بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان کرایەوە، ھەروەھا باس لە بەھێزکردنی پەیوەندییە دەرەکییەکانی عێراق کرا.ئامادەبوانی کۆبوونەوەکە رێزیان گرت لە قوربانییەکانی حەشدی شەعبی و پشتگیری جێ بەجێکردنی فەرمانی دیوانی ژمارە (237) یان کردەوە

ئامادەبوانی کۆبوونەوەکە رێزیان گرت لە قوربانییەکانی حەشدی شەعبی و پشتگیری جێ بەجێکردنی فەرمانی دیوانی ژمارە (237) یان کردەوە، کە جەخت لە ھێشتنەوەی چەک تەنھا بە دەستی دەوڵەت دەکاتەوە بە پێی دەستوور کە لەگەڵ بەڵگەنامەی ( چوارچێوەی نیشتمانی سیاسەتی یەکگرتووی عێراق) دەگونجێت و لە کۆبوونەوەی سەرکردە سیاسییەکاندا بڕیاری لە بارەوە درابوو. 

تەئکیدکرایەوە لە سەر دەستوور و یاسا کار پێکراوەکان لەو چوارچێوەییەدا کە ھێزە سیاسییە جیاوازەکان کاری پێی دەکەن بەبێ رەچاوکردنی پشتگیری یان دژایەتیکردنی ئەو سیاسەتانەی کە ئێستا پەیرەو دەکرێن

ھەروەھا بەشداربووانی کۆبوونەوەکە، جەختیان لە پێویستی چارەسەرکردنی پرسە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێمی کوردستان کردەوە لە سەر بنەمای دەستوور، ھاوکات ئامادەبووان پیرۆزبایی پێکھێنانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیان کرد، لە ھەمان کاتدا داوای بەھێزکردنی پەیوەندییەکان و کاراکردنی ھاریکاری نێوان ھەردوولایان کرد لەگشت بوارەکاندا.ھەر لە کۆبوونەوەکەدا تەئکیدکرایەوە لە سەر دەستوور و یاسا کار پێکراوەکان لەو چوارچێوەییەدا کە ھێزە سیاسییە جیاوازەکان کاری پێی دەکەن بەبێ رەچاوکردنی پشتگیری یان دژایەتیکردنی ئەو سیاسەتانەی کە ئێستا پەیرەو دەکرێن، ھاوکات جەختیشیان کردەوە لەسەر پتەوکردنی یەکریزی نیشتمانی و سود وەرگرتنی گەلی عێراق لە سامانی نیشتمانی بەگوێرەی بەھای دادپەروەری و یەکسانی نیشتمانی و رەتکردنەوەی پشک پشکێنەی حزبی لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.

ئامادەبووان ھاوڕابوون لە پاراستنی سەروەری عێراق و سەقامگیری و خوشگوزەرانی، ھەروەھا ڕۆڵی ھاوسەنگ و گرنگی عێراق لە پەیوەندییە ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا کە پێویستییەکی نیشتمانییە

ھەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا، باس لە دۆخی ناوچەکە و جیھان کرا، و ئامادەبووان ھاوڕابوون لە پاراستنی سەروەری عێراق و سەقامگیری و خوشگوزەرانی، ھەروەھا ڕۆڵی ھاوسەنگ و گرنگی عێراق لە پەیوەندییە ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا کە پێویستییەکی نیشتمانییە، ھاوکات جەختکرایەوە لە ڕەتکردنەوەی بەکارھێنانی عێراق وەک پێگەیەک بۆ دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی ناوچەکە، داواشیان کرد کە ھەمووان ڕێز لە سەروەری عێراق بگرن و دەستوەرنەدەن لە کاروباری ناوخۆی وڵاتان.لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، ئامادەبووان داوایان لە دۆستان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە پشتیوانی دەوڵەتی عێراق بکەن، لە ھەوڵی نەگۆڕی بۆ ھێنانە کایەی سەقامگیری و بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی و کارکردنی بۆ پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ڕزگارکراوەکان و بەشداری كارای لە بەدیهێنانی ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتیدا.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending