English | عربي

بەرپرسێکى پارتى روونکردنەوە لەبارەی پشکەکانى حزبەکەى لە پارێزگای مووسڵ دەدات


بەرپرسێکى پارتى روونکردنەوە لەبارەی پشکەکانى حزبەکەى لە پارێزگای مووسڵ دەدات

2019/07/16 | 01:40

(هەواڵ كوردستان)-

سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە ئەنجوومەنى پارێزگاى مووسڵ رایگەیاند پارتى تەواوى ئەو پۆستانە وەردەگرێت کە بەگوێرەى ئەنجامەکانى هەڵبژاردن بەرى دەکەوێت بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ لایەنەکان لە پەیوەندیداین.

 

بەرەکات سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە ئەنجوومەنى پارێزگاى مووسڵ بە(باسنیوز) راگەیاند: "پارتى جگە لە سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاى مووسڵ و جێگرى پارێزگار چەندین پۆستى گرنگى لەوشارە بەردەکەوێت لەوانەش بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى مووسڵ کە رەنگە لەکۆبوونەوەى سبەى ئەنجوومەنى پارێزگادا بۆ پارتى یەکلابێتەوە، هەروەها جێگرى بەڕێوەبەرى شارەوانى و بەڕێوەبەرى کشتوکاڵى پارێزگاى مووسڵ چوونکە پارتى نزیکەى (33%) ى کورسییەکانى ئەنجوومەنى پارێزگاى مووسڵى بەدەستهێناوە".

 

راشیگەیاند: "لە گفتوگۆى بەردەوامداین لەگەڵ لایەن سیاسییەکانى بەشداربووى نێو ئەنجوومەنى پارێزگاى مووسڵ بۆئەوەى تەواوى ئەو پۆستانەى بەرمان دەکەوێت وەریان بگرینەوە بەمەبەستى خزمەتکردنى دانیشتوانى ئەوشارە".

 

ناوبراو ئاماژەى بە ئەوەش کرد" سەرجەمى ئەو پۆستانەى بەرکەوتەى پارتین لە هەیکەلى ئیدارى پارێزگاى مووسڵ نزیکەى 21 پۆستن لەوانەش یاریدەدەرى کارگێڕى پارێزگاى مووسڵ کە بۆ کورد زۆر گرنگە بۆئەوەى باڵانسى ئیدارى شارەکە رابگیرێت".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending