وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعودیه، هه‌ڵگرتنى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆى راگه‌یاند
2020-06-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعودیه رایگه‌یاند: له ئه‌مڕۆوه سه‌رجه‌م چالاكییه بازرگانییه‌كان له وڵات دهستپێدهكاتهوهو قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌و وڵاته هه‌ڵگیراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: پێویسته هاووڵاتیان پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن و له هه‌موو جوڵه و چالاكییه‌كدا ره‌چاوی رێكاری خۆپارێزی بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌شتی عه‌مره و گه‌شتی گه‌شتیاری تا كاتێكی نادیار به داخراوی ده‌مێننه‌وه.
له سعودیه له مانگی ئاداردا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی كاتی له ناوچه‌ی قه‌تیف ده‌ستیپێكرد و دواتریش سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی تری گرته‌وه و تائێستا له‌و وڵاته زیاتر له 154 هه‌زار كه‌س توشی كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر له 98 هه‌زار توشبوو چاكبونه‌ته‌وه و هه‌زار و 230 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.