هەواڵی کوردستان ئێستا

تەندروستی عێراق: رەوشی کەرتی تەندروستی دەكەوێتە مەترسییەوە

تەندروستی عێراق: رەوشی کەرتی تەندروستی دەكەوێتە مەترسییەوە
تەندروستی عێراق: رەوشی کەرتی تەندروستی دەكەوێتە مەترسییەوە

2020-06-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

بریكاری وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى تووشبووانى كۆرۆنا هۆشدارى ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت: رەوشی کەرتی تەندروستیی دەكەوێتە مەترسییەوە.

حازم جومەیلی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا رایگه‌یاند: هۆكاری زیادبوونی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆ پابەند نەبوونی هاووڵاتییان بە رێوشوێنەكانی خۆپارێزیی دەگەڕێتەوە كە ئەوەیش پێشبینی كراو بوو.

بریكاری وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، حازم جومەیلی هۆشداری دا لە زیادبوونی ژمارەی قوربانییان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق دا و گوتی:

"ئەگەر ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق زیاد بكات، ئەوا رەوشی کەرتی تەندروستیی دەكەوێتە مەترسییەوە".

بەپێی دوایین ئامارەكان تا ئێستا، 29 هەزار و 222 كەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەیش هەزار و 13 کەس گیانی لەدەستداوە و 13 هەزار و 212 کەسیش چاكبوونەتەوە.