English | عربي

ئەنجوومەنی وەزیران، رێنمایی تازەی بۆ پلەبەرزكردنەوەی ھێزی پێشمەرگە دەركرد


ئەنجوومەنی وەزیران، رێنمایی تازەی بۆ پلەبەرزكردنەوەی ھێزی پێشمەرگە دەركرد

2019/07/16 | 10:45

(هەواڵ كوردستان)-

ھەولێر-KDP.info- جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بۆ ئۆپەراسیۆنەكان دەڵێ، بەپێی رێنمایی نوێی ئەنجوومەنی وەزیران، پلەبەرزكردنەوەی ھێزی پێشمەرگە بەپێی چەند مەرجێك دەبێت، لەوانە بڕوانامە، بەڵام ئەو رێنماییانە پێشمەرگەی دێرین ناگرێتەوە و ئەوان بێ مەرج پلەیان بەرز دەبێتەوە.

لیوا قارەمان كەمال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەنجوومەنی وەزیران رێنمایی تازەی بۆ پلەبەرزكردنەوەی ھێزی پێشمەرگە دەركردووە و لە ئێستادا كار بەو رێنماییە نوێیانە دەكرێت، پلەبەرزكردنەوەی ھێزی پێشمەرگەش بەپێی بڕوانامە دەبێت و بۆ ئەوەی پلەشی بەرز بكرێتەوە، پێویستە پۆستێكی ھەبێت، بۆیە مەرجدار كراوە و ھەر پێشمەرگەیەك كاتی پلەبەرزكردنەوەی ھاتبێت، بەپێی ئەو رێنماییانە پلەی بەرز دەكرێتەوە".

بە گوتەی لیوا قارەمان، ئەو رێنماییە تازانە پێشمەرگە دێرینەكان ناگرێتەوە و ھەر پێشمەرگەیەك پێش ساڵی ١٩٩١پێشمەرگە بووبێت، رێنماییەكان نایگرێتەوە و ئەوەی دوای ئەو ساڵەش بووەتە پێشمەرگە، بەپێی رێنمایی تازە پلەی بەرز دەكرێتەوە.

 

بڵند ئیبراھیم








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending