English | عربي

بەوێنە.. فیلمی سینەمایی (کاکەم دەزانێ) تۆمار دەکرێت


بەوێنە.. فیلمی سینەمایی (کاکەم دەزانێ) تۆمار دەکرێت

2019/07/16 | 10:50

(هەواڵ كوردستان)-

 

فیلمی سینەمایی (کاکەم دەزانێ)، کە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بەرھەم دەھێنرێ، ستافی فیلمەکە دەستیان بە کاری وێنەگرتن کرد.

بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز)، ئەو فیلمە بە بەشداریی چەندین ھونەرمەندی کورد دیارترینیان (عیرفانی وەستا محەمەد و دڵسۆز ماوەتی) بڕیار وایە لەو ڕۆژانە ستافی فیلمەکە دەست بە کاری وێنەگرتن بکەن و لە ماوەیەکی کەمدا کۆتایی بە وێنەگرتنەکە دێت.

ستافی فیلمەکە ڕێوڕەسمێکیان بۆ دەستپێکردنی تۆمارکردنی فیلمەکە بۆ ھونەرمەندە بەشداربووەکان ڕێک خستووە، لەو ڕێوڕەسمەدا عەزیز وەیسی، گۆرانیبێژی کورد، تێیدا بەشدارە، تاوەکو ئێستا نازانرێت کە ئایا عەزیز لە فیلمەکەدا بەشداری دەکات یاخود نا.

دڵسۆز ماوەتی لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) لەگەڵ بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەک، نووسیویەتی: "لەگەڵ ھونەرمەندانی ڕۆژھەڵات فیلمی سینەمایی کاکەم دەزانێ تۆمار دەکرێت".

 

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending