English | عربي

یەکێتیی ئەورووپالە دژی کۆماری تورکیاچەندبڕیارێکى دەرکرد


یەکێتیی ئەورووپالە دژی کۆماری تورکیاچەندبڕیارێکى دەرکرد

2019/07/16 | 11:05

(هەواڵ كوردستان)- ئەنجومەنی یەکێتیی ئەورووپا بڕیارێکی پێنج خاڵی لە دژی کۆماری تورکیادەرکردوهۆشداریدایە لە سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر یدا.

بڕیارەکەی ئەنجومەنی یەکێتیی ئەورووپا ئەمڕۆ سێشەممە 16-7-2019 بڵاو کراوەتەوە و لە پێنج خاڵ پێک دێت، کە ناوەڕۆکەکەیان بریتییە لە….

راگرتنی جموجۆڵە نایاساییەکانی گەڕان بە دوای نەوت و گازی سروشتی لەلایەن تورکیا و گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ.

چارەسەرکردنی کێشەی سنووری لە دوورگەی قوبرس بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بە گفتوگۆ.

پێویستە بەشە تورکییەکەی قوبرس ”کەمێک بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت“ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دوورگەکە بەپێی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و یەکێتیی ئەورووپا.

ئەگەر تورکیا لە گەڕان بەدوای نەوت و گازی سروشتی بەردەوام بێ، ئەوا یەکێتیی ئەورووپا هەموو گفتوگۆکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی ئاسمانی، لەگەڵ تورکیا رادەگرێت و هاوکارییەکانی کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەورووپاش بۆ تورکیا بۆ ساڵی 2020، کەم دەکرێنەوە.

یەکێتیی ئەورووپ هۆشداریی دەداتە تورکیا لە سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ئەو وڵاتە.

تورکیا هەوڵی دۆزینەوەی گازی سروشتی لە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست دەدات و قوبرسی یۆنانیش، پێی وایە تورکیا لە ئاوەکانی ئەو وڵاتە بە دوای گازدا دەگەڕێت و حکوومەتی تورکیاش رەتی دەکاتەوە و باس لەوە دەکات، کە ئەو شوێنانە دەکەونە ناو سنووری قوبرسی تورکی.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending