English | عربي

قوباد تاڵەبانی: بەرپرس نین، خزمەتکاری ھاوڵاتیانین


قوباد تاڵەبانی: بەرپرس نین، خزمەتکاری ھاوڵاتیانین

2019/07/16 | 11:05

(هەواڵ كوردستان)- خەندان-جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، دەبێت بیكەینە كلتور كە ئێمە  بەرپرس نین، بەڵكو خزمەتکاری ھاوڵاتیانین.

بە گرنگیەوە لە باشكردنی پەیوەندی نێوان بەرپرسان و هاوڵاتیان دواین

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك  بەشێكی ناوەرۆكی یەكەمین كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە و رایگەیاند "لەو كۆبونەوەیەدا بە گرنگیەوە لەبارەی باشكردنی مامەڵەی نێوان بەرپرس و فەرمانبەران و هاوڵاتیان گفتوگۆكراوە".

 بەرپرس نا، بەڵكو خزمەتكاری هاوڵاتیانین

ئاماژەی بەوەشكردوە "هیواخوازە هەموان پێكەوە بتوانن ئەو راستیە بكەنە كلتور، كە كاربەدەستان بەرپرسی هاوڵاتیان نین، بەڵكو خزمەتكاریانن".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending