English | عربي

شۆفێرێک دەستدرێژی دەکاتە سەر کچێک


شۆفێرێک دەستدرێژی دەکاتە سەر کچێک

2019/07/16 | 11:25

(هەواڵ كوردستان)-

شۆفێرێکی پاس لە میسر هەوڵی دەستدرێژیکردنە سەر کچێک دەدات و کچەکەش بۆ بەرگری لەخۆکردن، دەیکوژێ.

کچەکە تەمەنی 15 ساڵە، دوای خۆڕادەستکردنی، بە پۆلیسی میسری راگەیاندووە، لەگەڵ وائیلی کوڕە خۆشەویستی و هاوڕێیەکی وائیل لە گەشتێکدا بووە و دوای گەڕانەوەی، شۆفێرێکی مینی پاس بەناوی ئەمیر (تەمەن 22 ساڵ)، پەیوەندیی پێوە کردووە.

کچەکە، کە لە دوکانێکی جلفرۆشتن لە شاری تامیەلە پارێزگای ئەلفیوم کاری کردووە، بە پۆلیسی راگەیاندووە، ئەمیر پێی گوتووە تەلەفۆنی وائیلی دۆزیوەتەوە و کاتێک کچەکە چووە بۆ وەرگرتنەوەی تەلەفۆنەکە، ئەمیر پێی گوتووە ”تازە وائیل تەلەفۆنی کرد و گوتی وەرنە لای من“.

لە رێگادا، لە ناوچەیەکی شاخاویی پارێزگای جیزە، ئەمیر پاسەکەی راگرتووە و چەقۆیەکی دەرهێناوە و بە کچەکەی گوتووە ئەگەر کاری سێکسی لەگەڵ نەکات دەیکوژێت، ئەویش گوتوویەتی ”باشە رازیم، کە هاتە لای من، چەقۆکەم لێ وەرگرت و 13 چەقۆم لێدا و کوشتم“.

پۆلیس بۆ لێکۆڵینەوە، وائیل (تەمەن 21 ساڵ) و ئیبراهیمی هاوڕێی (تەمەن 22 ساڵ)ی دەستگیر کردووە و دانیان بەوەدا ناوە، کە لەگەل ئەمیر رێک کەوتوون لەسەر ئەوەی دەستدرێژی بکەنە سەر کچەکە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending