English | عربي

چەند ڕێگایەک بۆ خۆپاراستن لە کاریگەریی کەشوھەوای گەرم


چەند ڕێگایەک بۆ خۆپاراستن لە کاریگەریی کەشوھەوای گەرم

2019/07/16 | 11:25

(هەواڵ كوردستان)-

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، چەند ڕێنماییەکی لەبارەی چۆنیەتیی خۆپاراستن لە کاریگەریی کەشوھەوای گەرم بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 16/7/2019، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان چەند ڕێنماییەکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، کە بۆ خۆپاراستن لە کاریگەریی کەشوھەوای گەرم، پێویستە خۆت لەو خواردنەوانە بەدوور بگریت، کە ماددەی کافاینیان تێدایە، بۆ نموونە: چای و قاوە.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان باس لەوەش دەکات، ڕۆژانە تا پێت دەکرێ، ئاو بخۆرەوە، ھەروەھا خواردن و خواردنەوە ساردەکان بخۆ و بخۆرەوە، ھەروەھا لەکاتەکانی 11ی پێش نیوەڕۆ، تا 3ی دوای نیوەڕۆ، ئەگەر کارێکی پێویستت نەبوو، ھەوڵ بدە نەچیتە دەرەوە.

تەواوی ڕێنماییەکانی کەشناسیی ھەرێمی کوردستان:








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending