وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
له‌سه‌ر هێرشكردنه سه‌ر پزیشك و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه‌و دواى گرتنه‌به‌رى رێكارى یاسایی ده‌كات.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیدا هاتووه، لەماوەی ئەم هەفتەیەدا بۆ سێ یەمین جار هێرشکراوەتە سەر نەخۆشخانە و دامەزراوە تەندروستییەکان، سەرەڕای هەڕەشە و سووکایەتی کردن بە پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی کە دواترینیان دوێنێ شەو بوو.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، لێرەوە بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیەنین کە نەخۆشخانەکان و دامەزراوە تەندروستییەکان مولکی گشتین و شوێنێکی پیرۆزن، چونکە ڕۆژانە بە هەوڵ و ماندووبوونی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی چەندین کەس دووبارە ژیانیان بۆ دەگەڕێتەوە و دەگەڕێنەوە ناو خێزانەکانیان. بۆ ئەم مەبەستە داوا لە وەزارەتی ناوەخۆ و دامودەزگاکانی ئەمنی لە پۆلیس و ئاسایش دەکەین کە هەموو هەوڵێکی خۆیان بدەن بۆ پاراستنی گیانی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ڕێگری‌کردن لە دووبارەبوونەوەی هەر جۆرە رووداوێکی لەم جۆرە و وەرگرتنی رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو هێرشە ناڕەوایانە کە بەناحەق دەکرێتە سەر پزیشکان و کارمەندان و فەرمانبەرانی نەخۆشخانە و دامەزراوە تەندروستییەکان.
وه‌زاره‌تى نه‌ندروستى هه‌رێم راشیگه‌یاندووه، لەکۆتاییدا داوا لە هاوڵاتییان دەکەین کە خۆیان بە دوور بگرن لە هەڵچوون و هەموو کارێکی ناشارستانی و نایاسایی و لەگەڵ ئەوپەڕی سوپاس و دەستخۆشی داوا لە پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی دەکەین ئارامی زیاتر و ڕوحی مرۆڤدۆستانە بنوێنن وە هاوڵاتییان دڵنیادەکەینەوە کە پزیشکان و کارمەندان لە ڕوانگەی هەستکردن بە ئەرك و بەرپرسیاریەتی و فریشتە ئاسا لە خەمخۆری و بەرژەوەندی هاوڵاتیان دان کەئەمەش سەروەتێکی گرنگی نیشتیمانی یە لە هەرێمی کوردستان.