English | عربي

بۆکان.. مامۆستایەکی پێشووی زانکۆی سۆران دەستگیر کرا


بۆکان.. مامۆستایەکی پێشووی زانکۆی سۆران دەستگیر کرا

2019/07/16 | 11:55

(هەواڵ كوردستان)-

لە رۆژانی ڕابردوودا یەکێک لە مامۆستایانی پێشووی زانکۆی سۆران لە شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراوە.

 

بەپێی هەواڵی ڕێكخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە ڕۆژانەی ڕابردوودا د.

رەشید کرمانج ناسراو بە (ڕۆژ کورمانج) کوڕی عەبدوڵڵا کە چەند ساڵێک مامۆستای زانکۆی سۆران بووە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە دەستگیر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە ڕای گەیاندووە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دوای دەستبەسەرکردنی د.

رەشید کرمانج، بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە و سەڕەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.

 

د.

رەشید لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٢ و خاوەن بڕوانامەی دکتۆرای زمانناسییە و ماوەی چەند ساڵ لە زانکۆی سۆران لە هەرێمی کوردستان وانەی وتووەتەوە.

 

 یەکێک لە کەسانی نزیکی بنەماڵەی ڕەشید کرمانج ڕای گەیاندووە: "ناوبراو نەخۆشیی شەکرەی هەیە و بارودۆخی جەستەیی باش نییە و ئەم بابەتەش نیگەرانی لای بنەماڵەکی دروست کردووە".

 

بەپێی هەمان سەرچاوە ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ حزبە کوردستانییەکانی ڕۆژهەڵاتیان داوەتە پاڵی و بەو بۆنەوە دەستگیر کراوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending