هەواڵی کوردستان ئێستا

په‌روه‌رده‌ى هه‌ڵه‌بجه‌، كرێى وانه‌بێژى مامۆستایان دابه‌شده‌كات

په‌روه‌رده‌ى هه‌ڵه‌بجه‌، كرێى وانه‌بێژى مامۆستایان دابه‌شده‌كات
په‌روه‌رده‌ى هه‌ڵه‌بجه‌، كرێى وانه‌بێژى مامۆستایان دابه‌شده‌كات

2020-06-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای هەڵەبجە وادەی دابەشكردنی كرێی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی شوباتی 2020 ئاشكرا دەكات و داواشدەكات رێككارەكانی خۆپارێزی جێیەجێ بكەن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاندووه‌، لە ئاگادارییە رۆژی 22ی 6ی 2020 مامۆستایانی وانەبێژ سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی كرێی وانەبێژی مانگی2ی 2020.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای هەڵەبجە داوایكردووە، مامۆستایانی وانەبێژ رێككارەكانی خۆپارێزی ئەنجام بدەن لەكاتی سەردانی كردنیان.