وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاى هه‌رێم، سێ مانگ قه‌ره‌بووى خوێندكاران ده‌كاته‌وه
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم، ماوه‌ی سێ مانگ قه‌ره‌بووی ماوه‌ی خوێندن بۆ گشت قوتابیان و خوێندكارانی خوێندنی باڵا‌و دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا ده‌كاته‌وه.
له نوسراوێكى وه‌زاره‌ته‌كه‌دا هاتووه، بڕیاردرا به پێدانی ماوه‌ی سێ مانگ له 10-3-2020 تاوه‌كو 10-6-2020 وه‌كو قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی خوێندن و مۆڵه‌تی خوێندن بۆ گشت قوتابیان و خوێندكارانی خوێندنی باڵادبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان كه پێشووتر وه‌رگیراون و ده‌ستییان به خوێندنی ئه‌كادیمی كردووه و له ئێستادا به‌رده‌وامن له خوێندن به گشت قۆناغه‌كانی وه‌كو (كۆ‌رسات - نووسینی توێژینه‌وه - تاوتوێكردن) و ئه‌و ماوه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی ماوه‌ی یاسایی خوێندن ئه‌ژمار ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ش هاتووه، له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر قوتابی به‌شێوه‌ی پارالێڵ وه‌رگیرابێت ئه‌وا بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێكراوه كرێی خوێندنی لێوه‌رناگیردرێت،ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا نه‌بووه.