دهربهندیخان.. لهكاتی ڕوداوێكی هاتوچۆدا ٢٢ قاڵب ئاڵتوون دۆزرایهوه
2020-06-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
پۆلیسى بەرگری شارستانی دەربەندیخان، دوای ئەوەی دەچنە سەر رووداوێکی هاتووچۆ، ٢٢ قاڵب ئاڵتوون لە شوێنی رووداوەکە دەدۆزنەوە و دواتر رادەستی پۆلیسی دەکەن.
بەپێى راگهیهنراوى پۆلیسى، 22 پارچە قاڵب ئاڵـتوون کە کێشەکەی 60 کیلۆگرام بووە لە لایەن بەرگری شارستانی رادەستی پۆلیس کراوە.
ئهوهشى خراوهتهڕوو، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و هاوسەرەکەی لە ئۆتۆمبێلەکە پەڕیبوونە دەرەوە و تەندروستیان ناجێگیربووە بۆیە ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی هەڵیان دەگرێت و دەیانبات بەرەو نەخۆشخانە، کاتێک کارمەندەکانی بەرگری شارستانی دەربەندیخان دەگەنە شوێنی رووداوەکە دەبینن چەند پارچە قاڵبە ئاڵتوونێک کەوتووە بۆیە دەست دەکەن بەگەڕان و لە ئەنجامدا 22 پارچە دەدۆزنەوە و دەیبەن رادهستی بنکەی پۆلیسی دەکەن.