هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: "بەهەموو شێوەیەک دانوستان لەگەڵ ئەمریکا قەدەغەیە"

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: "بەهەموو شێوەیەک دانوستان لەگەڵ ئەمریکا قەدەغەیە"
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: "بەهەموو شێوەیەک دانوستان لەگەڵ ئەمریکا قەدەغەیە"

2020-06-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، محەمەد باقر قاڵیباف: "بڕیارەکەی ئاژانسی وزەی ئەتۆم جارێکی دیکەیش ئەوەی سەلماندەوە کە وڵاتانی ئەورووپا جێی متمانە نین. ئێمە دژبە گفتوگۆ و دانوستان نین، بەڵام لەبەر ئەوەی پێمان وایە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا زیانبەخشە، بەهەموو شێوەیەک دانوستان لەگەل واشنتۆن قەدەغەیە. لەبارەی دانوستانیش لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا پێویستە دانوستانەکان بەبێ متمانەکردن ئەنجامبدرێن".

محەمەد باقر قاڵیباف باسی لەوەیش کرد ئەگەر بڕوا بەوە بهێندرێت کە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دەزگایەکی سەربەخۆیە، ئەوا دەکرێت دانوستانی لەگەڵ ئەنجام بدرێت.

رۆژی ١٩ی حوزەیران پڕۆژەیاسایەک لەلایەن فەڕەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیاوە پێشکەشکرا و داوا کرا مۆڵەت بدرێت پشکنەرانی ئاژانسی وزەی ئەتۆم بچنە ناو دوو وێستگەی ئەتۆمی ئێران کە نزیکەی چوار ساڵە بەڕووی پشکنەراندا داخراون.

پڕۆژەیاساکە بە ٢٥ دەنگی بەڵێ بەرامبەر دوو دەنگی نەخێر پەسەند کرا.

پێشتریش لە ساڵی ٢٠١٥دا، لەنێوان ئێران و وڵاتانی ئەمریکا، رووسیا، چین، بەڕیتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا (وڵاتانی ٥+١) رێککەوتنی رێکخستنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران واژوو کرابوو، بەڵام دوای هاتنە سەر دەسەڵاتی دۆناڵد ترەمپ، ئەمریکا یەکلایەنە لە رێککەوتنەکە کشایەوە و دووبارە سزای سەپاندەوە بەسەر ئێراندا.

لە بەرامبەریشدا ئێران لە تەمووزی ٢٠١٩دا بەشێکی بەندەکانی رێککەوتنەکە و لە پێنجی کانوونی دووەمدا تەواوی رێککەوتنەکەی هەڵپەسارد و بەرپرسانی تاران رایانگەیاند، ئەگەر سزاکان لاببرێن و بەرژەوەندییەکانیان بپارێزرێت ئامادەن دەست بە دانوستان بکەنەوە.